ئیسرائیل هێرشی کردە سەر پێگەیەکی ئێران لە نزیک دیمەشق

 
سەرلەبەیانی ئەوڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل پێگەیەکی سەربازیان لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆردومان کرد.
 
لە لایەکی ترەوە میدیاکان ئاماژەیان بەوە کرد کە پێنج موشەک لە ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازی فرقەی یەکی سوپای سوریا کراوەو چەندین تەقینەوە دوای موشەکەکان لە بنکەکە ڕویداوە.
 
هەر بە پێی زانیاریەکان بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لە لایەن فڕۆکە ئیسرائیلیەکانەوە دراوەتە بەر ڕۆکێت لە کەسوەی نزیک دیمەشق.
Back to top button