ئەو نامەیەیی بافێل و لاهور تالەبانی شەرمەزار دەکات
نامەیەک بۆ بافێل و لاهور تالەبانی
یاد سرێشمەیی
دوای سڵاوێکی دڵشکاوانە
هیوادارم ئەو نامەیەم بە نامەی کەسێکی تەرەفدار نەخوێننەوە، بەڵکو وەک گەنجێکی ئەو نیشتیمانە کە وەک هەزاران کەسی دیکەیە ماخولیای پرسیارگەلێکن هیچ وەڵامێک تینوی پرسیارەکانیانی نەشکاندوون، تا ئێستا من دەستم بۆ هەزاران ئەگەرو سەتان خەیاڵ بردووە نەمتوانیوە باوەڕ بەخۆم بێنم، ئەوەی روویدا دروست بووە، لێتان ناشارمەوە ئەوەی لەکەرکووکم بینی سەرلەبەری پێچەوانەی ئەوخەونەم بوو کە لە پێناوی دەژیام ، تەواو ناکۆک لەگەڵ هەستە نەتەوەییەکانمە بۆیە بەخیانەتی دەزام لە خۆم و نیشتیمانە بریندارەکەم.
هاوزمانانم، دەزانن ئەوەی ئێوە کردتان خیانەت بوو خیانەت لە خاک، لەخوێنی شەهیدان، لەخەونی سەبەخۆیی خوازان، لە پێشمەرگە، لە خەلکی دڵسۆزی خۆتان لە کەرکووک و دوز، خیانەت بوو لە شەهیدان و وێنەکانیان، خیانەت بوو لەئاڵای پیرۆزی کوردستان، خیانەت بوو لەخودی خۆتان.
ئەرێ دەتوانن پێمان بڵێن گرنگی نیشتیمان لەکوێی ئەو رێککەوتنەبوو بوو ئێوە کردتتان؟
ئەرێ دەزانن نیشتیمان فرۆشتن واتا چی؟ دۆستانتان چۆن لێتان دەڕوانن؟
تکایە بەرلەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە، وێنەی منداڵە سەرما بردووەکانی کەرکووک با لەپێش چاوتان بیت کە شاربەدەربوونەو لەژێر نایلۆن دەژین؟ بەرلەوەی وەڵامبدەنەوە تەرمی هەنجن هەنجن بووی ئەو شەهیدەی پێشمەرگەتان لەبەر چاو بێت ئێستاش گۆشتی لاشەی لەنێو کەلێنی زنجیری دەبابەی دۆستانانتانە.
هاوزمانانم، دەزانم لەنێو یەکێتی هەزاران دڵسۆزی نیشتیمان هەس، دڵنیام ئەوانیش پرسیاری ئەوەتان لێدەکەن، کوا دەستککەوتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر بۆ یەکێتی؟ کە دوێنێ لەکەرکووک تورەگەتان دەخستە سەری خەلک ئەمڕۆ تورەگەتان دەخرێتەسەر، پۆستی پارێزگارتان لێ سەندرایەوە، هێزە رەشەکەتان تەنها پێنج کلاشنکۆفی بەدەستەوەمایە، بڕیاربوو موچەی سلێمانیتان بۆ بنێر نەیان نارد، حەوت یەکشەممەی داهاتوو تێپەڕی فڕۆکەخانەی سلێمانی نەکرایەوە، دەزانن لەو شارە قورسایتان چۆنەو چەندە.
ئێستا دەبێت ئەو ڕاستیە قبولکەن ئێوە بێزراوترین دەرکەوتەی سیاسین، بۆمن و هەموو ئەوانەی خیانەکەی کەرکووک فرمێسکی پێ ڕشتوون ئێو (حەسەن خەیرین) مێژوو وەک خۆیی بە نەوەکان دەتان ناسێنێ.