كوردستانی باشور ئێستا فه‌ره‌نسایه‌كی بچووكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
پاش سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ پاریس و پێشوازی كردن له‌لایان سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا، شێوه‌ی پێشوازی پرۆتۆكۆڵی فه‌رنسا له سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، ته‌واوی چاوی جیهانی خسته‌وه سه‌ر كوردستان، چاودێرانی سیاسی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌لێـ” ئێستا كوردستانی باشور فه‌رنسایه‌كی بچووكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، كوردستان تاكه په‌ناگه‌ی پاڵپشتی ئێستای فه‌ره‌نسا و حكومه‌تی فه‌ره‌نسایه”.
پاش سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا، جارێكی تر ئابلوقه‌ی سه‌ر كوردستان و پیلانگێری له‌ناو بردنی كوردستان له‌لایان توركیا و ئێران و عێراق، شكه‌ستی هێنا و جارێكی تر فه‌ره‌نسا به فریایی كوردستان ده‌كه‌وێت، به‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ده‌كات”.
له‌ئێستادا شوێنی پرێس كۆنفراسی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا ئاماده ده‌كرێت كه ته‌نها ئاڵای كوردستان دانراوه به‌بێ ئاڵای عێراق، له‌ته‌ك ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا و فه‌رنسا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مێزی پرێس كۆنفراسه‌كه‌دا به‌كوردی و فه‌رنسی نووسراوه، ئه‌مه‌ش به‌مانایی ئه‌وه دێت كه فه‌ره‌نسا دۆسیه‌ی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت و سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌سه‌ر ناكات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و خه‌ڵكی كوردستان به‌ته‌واوی له ئه‌مریكا بێ ئه‌مه‌ڵ بووه، فه‌ره‌نساش ده‌یه‌وێت به‌ته‌واوی دۆخی كوردستان له عێراق بۆ خۆی یه‌كڵا بكاته‌وه”.