بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: یه‌كێتی خۆی دانی به‌وه‌ داناوه‌ خیانه‌تی كردووه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دوای پارتی دیموكراتی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش رایده‌گه‌ێنن یه‌كێتی خۆی دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ خیانه‌تی له‌ناو دا روویداوه‌ له‌ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌م حزبه‌ ده‌لێـ”ئەوەی لە 16ی ئۆکۆتبەر ڕووی دا، یەکێتی خۆیشی دەڵێت و دانی پێدا ناوە کە خیانەتە”.

ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌یی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌لێـ”بەداخەوە بۆ ئەوەی ڕووی دا، ئەمرۆش عێراقی ھێزی ھێناوەتە سەر گەرمیان، دەیانەوێت فشار لەسەر کورد بکەن، تاوەکوو ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق کورد سازش بکات، هه‌روه‌ها ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوە نەیشاردەوە کە کورد لە دوای خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ”زۆر شتی لەدەست دا”.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

Back to top button