گوته‌بێژه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، هه‌موو زانیاریه‌ك له‌باره‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و هه‌سه‌ده و ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌لال سلۆ، گوته‌بێژه “هه‌ڵاتووه‌كه‌ی” هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی “هه‌سه‌ده” ئه‌نجام داوه چه‌ندین زانیاری و نهێنی نێو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوكاریه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هێزه و بوونی سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه و تۆڕی رێكخستنی و كۆنترۆڵكردنی هه‌سه‌ده له‌لایان قه‌ندیل ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌سه‌ده توركیایی تاوانبار ده‌كرد، به‌وه‌ی كه توركیا گوته‌بێژه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ی رفاندووه، به‌ڵام له‌ئێستادا گوته‌بێژه‌كه له توركیا لێدوانی دژ به هه‌سه‌ده ده‌دات و زانیاریه‌كان ئاشكرا ده‌كات،
به‌گوێره‌ی ئاژانسه توركییه‌كه سلۆ رایگه‌یاندووه: “ئه‌مریكا له‌ژێر ناوی پێدانی چه‌ك به ھەسەدە، بڕێكی زۆر چه‌كی قورسی به یه‌په‌گه داوه و چاودێریی نه‌كردوون چۆن و له‌كوێ ئه‌و چه‌كانه به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی “ته‌لال سلۆ، به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی گوته‌بێژیی ھەسەدەوه، په‌یوه‌ندیی نزیكی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده‌دا هه‌بووه‌و ورده‌كارییه‌كانی پێدانی چه‌كی به په‌یه‌ده له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاشكراكردووه”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه گوتوویه‌تی: “سه‌ره‌تا له عه‌فرینه‌وه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه بانگهێشتنامه ئاراسته‌ی هێزه‌كه‌ی من سوپای سه‌لجوقییه‌كان كرا. سوپای شۆڕشگێڕان پێشنیاریان بۆ كردم به‌شداری بكه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی عه‌فرین رێككه‌وتم و به‌شداریمان كرد. به‌رپرسی په‌كه‌كه له عه‌فرین حاجی ئه‌حمه‌د حهدرۆ بوو. ئاماده‌كارییان ده‌كرد بۆ دامه‌زراندنی جهیشولسوار. ئه‌بو عه‌لی به‌راد سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌به‌كان و سه‌لاح چهبۆ سه‌ركرده‌ی كورده‌كان بوو. منیش به‌رپرسی توركمانه‌كان بووم. سه‌ره‌تای ئابی 2015 چووم بۆ عه‌فرین. له‌به‌ڕێوه‌بردنی جهیشولسوار كارمكرد. به‌ڵام حهدرۆی په‌كه‌كه خاوه‌ن بڕیار بوو نه‌ك ئێمه. دواتر پێیان گوتم كه به‌شداریی ھەسەدە بكه‌م. یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا، شاهین جیلۆ ئه‌نجامدا. 15ی تشرینی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ھەسەدە كۆبووینه‌وه”.
ئاژانسه توركییه‌كه له سلۆی پرسیووه: فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ رایمۆند تۆماس، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هه‌ڵمه‌تێكی ژیرانه‌یان كردووه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی شكۆمه‌ندی و ناوی ھەسەدەیان له یه‌په‌گه ناوه. ئایا ھەسەدە هێشتا ناسنامه‌ی خۆی نییه؟، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: “ئه‌وه ته‌نیا ناوێكه‌و شتێكی دیكه نییه، ئێمه هه‌موو شتێك به مووچه‌شه‌وه له یه‌په‌گه وه‌رده‌گرین، هۆكاری سه‌ره‌كی دامه‌زراندنی ھەسەدە بۆ ئه‌وه بوو، چونكه حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌یویست چه‌ك بداته كورده‌كان، دامه‌زراندنی ھەسەدە ته‌نیا شانۆیه‌ك بوو. باسیان له یه‌كگرتنی پێكهاته‌كان كرد به‌ڵام شتێكی له‌و شێوه‌یه بوونی نییه. ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی دایه ده‌ست كورده‌كان و په‌كه‌كه. باسیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد به‌ڵام ته‌ماشامانكرد به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تی ئه‌مریكا و شاهین جیلۆ كرا یه‌په‌گه قاچاغچێتی به داعشه‌كانه‌وه ده‌كات. ویستیان له‌رێگه‌ی ھەسەدهوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆچوونی ئه‌و هاووڵاتیانه بكه‌ن كه له ناوچه‌كه ده‌ژین. ھەسەدەیان هاندا وه‌ك هێزی ئازادیبه‌خش و هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وانه‌وه خانووه‌كان رووخان، خه‌ڵک ده‌ربه‌ده‌ركرا. ته‌نانه‌ت له كه‌مپه‌كانیشدا خه‌ڵك ئاسووده نه‌كرا، خستیاننه دڵهراوكێوه”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردووه كه ته‌نها چه‌كی داوه‌ته عه‌ره‌به‌كان نه‌ك یه‌په‌گه، سه‌لۆ به ئاژانسه توركییه‌كه‌ی گوتووه: “له سه‌ره‌تادا كاتێ چه‌كه‌كانمان وه‌رده‌گرت ته‌نیا واژوومان ده‌كرت له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ڵگانه‌ی ئه‌مریكییه‌كان پێیاندهداین، به‌ڵام هه‌موو چه‌كه‌كان له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌وه بۆ كوردی توركیا، بۆ یه‌كێك ده‌چوو به‌ناوی سافكانهوه، سافكانیش چه‌كه‌كانی ته‌نیا بۆ شوێنێك بۆ یه‌كه‌كانی خۆی ده‌برد. هێشتا هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامه، بۆ نموونه له ئۆپه‌راسیۆنی منبجدا هه‌موو چه‌كه‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌ز راده‌ستی ئه‌بو ئه‌مجه‌د كرد كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌و به ئه‌نقه‌ست وایانكرد، به‌ڵام ئه‌وه شانۆیه‌ك بوو. ئه‌بو ئه‌مجه‌د به‌منی گوت “رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌ك وه‌رده‌گرم، به‌ڵام یه‌ك پارچه چهكیشم پێناده‌ن و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتم ته‌نیا واژووكردنه”.
ته‌لال سلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه “هه‌موو بۆچوونه‌كان له‌لایه‌ن برێت مەكگۆركهوه خراوه‌ته‌روو. له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا مەكگۆرك ویستی به‌ناوی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌به‌وه هێز دروست بكات، ئه‌ركی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ته‌نیا وه‌رگرتنی چه‌كه‌كان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕێكی زۆر چه‌ك وه‌رگیرا، به‌ڵام جگه له كورده‌كان ته‌نیا چه‌كی سووك به‌سه‌ر عه‌ره‌ب، توركمان و سریانییهكاندا دابه‌شكرا. هاوپه‌یمانیه‌كه ناوی عه‌ره‌ب بوو، به‌ڵام عه‌ره‌به‌كان هیچ شتێكیان نه‌بوو، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی دێره‌زوور ته‌نیا واژوو ده‌كات. ئه‌مریكا له‌وه ئاگاداره، خۆیان شانۆكه‌یان ویست. هه‌موو ئه‌و یاریانه كران بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك ده‌رنه‌كه‌وێت كه ئه‌و چه‌كانه گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست په‌كه‌كه. به‌ڵام ئێمه دڵنیابووین كه ئه‌و چه‌كانه‌ی هاتوون چووه بۆ په‌كه‌كه و یه‌په‌گه”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئەمریکا کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکات کە ئەو چەکانەی دەیانداتێ دەچنە کوێ و لە بەرامبەر کێ بەکار دەهێندرێن؟، له وه‌ڵامدا گوهتهبێژه “هه‌ڵاتووه‌كه‌ی” هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: “ئەمریکییەکان بە خەیاڵیاندا نایەت کە چەکەکانیان دەبردرێنە کوێ، تەنانەت بۆ یەکجاریش نەیانپرسی ئەو چەکانەتان چی لێکرد و لە کوێ بەکارتان هێنان، تەنانەت دەبوونە بەشێک لەو یارییەی کە دەڵێت “کۆتاییمان بە چەکەکان هێنا (بۆ یەپەگە) و رێک دواتر دەستیان دەکرد بە پێدانی چەکی دیکە. خۆ ئەمریکا دەزانێت لە نێو هاوکێشەکەدا عەرەب، تورکمان و سریانییەکان نابیندرێن. لە سەردەمی ئۆباما بەشێوەیەکی سنووردار هاوکاری دەکران، به‌ڵام دوای ئەوەی ترەمپ هاتە سەر حوکم شێوازی هاوکارییەکان گۆڕان. لە سەردەمی ئۆباما چەکی بەکارهاتوومان بۆ دەهات و ژمارەیەکیشیان لە کارکەوتبوون، کە ترەمپ هاتە سەر حوکم زرێپۆشیشمان بۆ هات”.
ئاژانسه‌كه ده‌رباری شاهین فەرهاد کە ناوی نهێنی شاهین جلۆیە لە نێو لیستی داواکراوانی تورکیادایەو لە رەنگی سووردایە و هەر کەسێک بیدۆزێتەوە بە چوار ملیۆن لیرە خەڵات دەکرێت. جلۆ وێنەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی گرتووه، له سلۆی پرسیووه ئەم کارانە تا چەند کاریگەرن؟، ئه‌ویش له وةڵامدا گوتوویه‌تی: “بۆ چەکەکان لیستێکی داواکاریمان ئامادە دەکرد، لیستەکە شاهین جلۆ پێشکەشی دەکرد، ئەو چەکانەی دەدران لە میدیا بڵاونەدەکرانەوەو نەدەویسترا بزاندرێت چ جۆرە چەکێک دەدرێت”.
ده‌رباره‌ی ئەو پێکهاتەیەی ھەسەدە بەڕێوەی دەبەن ته‌لال سلۆ ده‌ڵێت: “لە راستیدا ئەمریکا بەڕێوەی دەبات، هەڵبژاردن ئەنجامیش بدرێت هەمووی شانۆیە، هەموو کەس شاهین جلۆ دەناسێ و زانیاری‌یان لەسەر کارەکانی ئەو کەسە هەیە، جێگرەکەیشی ناوی قاره‌مان بوو. ئەویش لە گەورە بەرپرسانی پەکەکەیە. سێیەمین کەسی بەرپرسیش من بووم. لە هەر شوێنێک، خاڵی پشکنینی پەکەکە و تیمی چاودێری پەکەکە هەیە. لە دادگا، لە ئەنجوومەنی مەدەنی، لە کەرتی تەندروستی و هەموو بوارەکان سەرکردەیەکی پەکەکە هەیە، جلۆ سەرۆکیش بێ لەسەرەوەی ئەو دەسەڵاتێک هەیە، ئەم کەسە باهۆز ئەرداڵە، باهۆزیش فەرمانەکان لەقەندیل واتە لە سەبری ئۆک وەردەگرێ. کاتێك ئەرداڵ گەڕێنرایەوە بۆ قەندیل، لە شوێنی ئەو نورەدین سۆفی جێگیر کرا. فەرمانەکان ئەو دەیدا بە جلۆ. جلۆ و یاریدەدەرەکەی “قارەمان” تەنیا ئەندامی رێبەرین. ئۆفیسێکی زۆریان هەیە بەڵام بۆ رێگری لە هەرچەشنە خراپ تێگەیشتنێک ئاشکرای ناکەن. سەرکردایەتی عەفرینی پەکەکە و یەپەگە لە دەسەڵاتی حاجی ئەحمەد خودرۆ و محەمەد بەرخودان و لە لایەنی ژنەکانیش لە ئەستۆی کەسێکە بە ناوی نوجین. پرسی کارگێڕیش لە ئەستۆی خەلیل تەڤدەمە. باهۆز ئەرداڵ فەرمانی پێ دەکات، منبج لە لایەن ئیسماعیل دێرکەوە بەڕێوەدەچێ، بەڵام بەرپرسی سەربازی جەمیل مەزڵوومە. لە رەققە بەرپرسیاری سەربازیی و سیاسی لە ئەستۆی کەسێکدایە کە لە ئەرووپاوە هێنراوەتەوە بە ناوی حەسەن. پۆلات جان لێپرسراوێتی ناوچەی دێره‌زووری پێ سپێردراوە کە یەكێکە لە بەرپرسانی پەکەکە. منیش لە لایەن باهۆز ئەرداڵەوە بۆ دیدار لەگەڵ موراد قەرەیڵان بانگهێشتی قەندیل کرام. بەرلەوەی بچین بەهۆی ئەوەی فۆتۆکانمان لەلاین میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە، سەفەرەکەمان هەڵوەشێنرایەوە. نورەدین سۆفیش کاتێک قەرەیڵان روونکردنەوەی دا، لەوێ بوو و دوایی گەڕایەوە. بە نەهێنی دەرۆیشتن و دەگەڕانەوە. پەکەکە کەڵکی میدیایی لە ساڵح موسلیم وەردەگرێ و لەم بارەیەوە سەرکەوتوو بوو. کاتێک خۆبەڕێوەبەری راگەیەنرا، ساڵح موسلیم لە هۆڵەکە لە رێزی هەفتەم دانیشتبوو. لەم پڕۆژەیەدا هیچ شوێنێکی نەبوو”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی لەژێر ناوی ھەسەدە چەند کەسی چەکدار هەن؟، سلۆ ده‌ڵێت: “نزیکەی ٥٠ هەزار چەکدار هەن بە ئافرەت و پیاوەوە. لەم ژمارەیەش لە سەدا ٧٠ی یەپەگە و یەپەژهن، وەک تورکمان لە کاتی سەرکردایەتی من ٦٥ کەس هەبوو، لە ئەنجوومەنی سەربازی سوریا ٥٠ کەس هەن، داوایان کرد وەک سیمبولێک ئەنجوومەنی سەربازیی تورکمانیش دابمەزرێنرێت، منیش ١٥٠ ناوم پێشنیار کرد، بەمن گوترا بۆ ١٥٠ بۆچی ٥٠ نەبێت، لە عەرەبەکانیش هێزی سەنادید هەیە کە لە هۆزی شەمهر دروست کراون، شێخ بهندەر سەرکردایەتی هێزەکە دەکات. ئەوان وا نیشاندەدەن کە پەیوەندییان بە پەکەکە نییە. لەلایەکی دیکەش لە ئۆپەراسیۆنەکانی رەققە لە سەدا ٨٠ کوژراوەکانیان عەرەبن و لە سەدا ٢٠ی کورد. ئێمە دەیانبینین کە ژمارەی عەرەبەکان زیاد دەکەن بەڵام فریویان داون، بەڵێنی پوچیان پێ دەدەن. دەڵێن یەپەگە و ھەسەدە پەیوەندییان بەیەکەوە نییە و ئێمە بێ لایەنین، به‌ڵام ھەسەدە تەنیا ناوە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “چه‌كدارانی یه‌په‌گه، لە وڵاتی جیاجیاوە هاتوون و پەیوەندییان بە یەپەگە کردووە، لە نێوانیان ئافرەتیش بەدیدەکرێت، هەندێکیان بە ئامانجی رێکلام هاتوون ئەوەشمان بینی، دەرکەوت کە ئافرەتێک نمایشکەری جلوبەرگ بوو کە هاتبوو، ئەوان دەیانەوێت دوای ماوەیەک بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان و باسی جەنگی بەرەنگاربوونەوەی داعش بکەن و خۆیان وەک قارەمان نیشان بدەن”.
سلۆ ده‌رباره‌ی مووچه‌ی شهرڤانهكانیش به ئه‌نادۆلوی گوتووه: “مووچەی مانگەنەیان لە نێوان ١٧٠ بۆ ٢٠٠ دۆلار دەبێت، سەرکردەکانیان بێ مووچەن بەڵام بەرتیل وەردەگرن و قاچاغچیەتی دەکەن. من راستەوخۆ لە شاهین جیلۆ مووچەم وەردەگرت، بە هەزاران دۆلار مووچەم بوو. بارودۆخم زۆر باش بوو، چەکدارەکانیش بە دراوی سووری مووچەیان وەردەگرت. تاقمی پەکەکە بێ مووچە بوون بەڵام هەموو داواکارییەکیان جێ بەجێ دەکرا. دواتر دەرکەوت کە گەندەڵییەکی زۆریان ئەنجام دەدا”.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركی