نووسه‌رێكی به‌ناو بانگی عه‌ره‌بی:تاكه سه‌ركرده بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رامبه‌ر ئێران وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام به‌خیانه‌ت پاشه‌كشه پێكرا
د. نه‌جیب مهحاسنی له باره‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وڵاتانی كه‌نداو، دهنووسێـ”پاش هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران به كوشتنى سه‌عد حه‌ريرى له لوبنان، سه‌رۆك وه‌زيران سه‌عد حه‌ريرى زوو ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه – شتێكى روونه (ئێران) ده‌يه‌وێ ناوچه‌كه به‌ته‌واوى وێران بكات.
هه‌روه‌ها د.نه‌جیب مهحاسنی له ژێر ناونیشانی “كوردينه، ئێوه چه‌ند مه‌زنن” وتارێك ده‌نووسێت، له وتاره‌كه‌ی دا ده‌لێـ”ته‌نها بارزانى به‌ڕووى مه‌ترسيدارترين رێكخراوى تيرۆريستيى جيهانيى وه‌ستايه‌وه كه ئه‌ويش رژێمى مه‌لاكانى ئێرانه، توانی به‌رامبه‌ری بوه‌ستێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌پشت بارزانی خیانهتكراوه، پاشه‌كشه‌یان به‌بارزانی كرد، به‌ڵام ئێستاش تاكه سه‌ركرده بۆ راگرتنی ئێران سه‌رۆك بارزانیه”.
هه‌روه‌ها د.نه‌جیب ده‌شنووسێـ”حه‌ز ده‌كه‌م پێتانى رابگهيهنم كه ئێران له ئێستادا ده‌ستى گرتووه به‌سه‌ر سووريه و عێراق و يه‌مه‌ن و لوبنان، سعووديه‌ش له‌ترسى هه‌ڕه‌شه‌كانى چۆكى بۆ داده‌دات، به‌ڵام بارزانى بوێر، به‌ڕووى مه‌ترسيدارترين رێكخراوى تيرۆريستيى جيهانيى وه‌ستايه‌وه كه ئه‌ويش رژێمى ده‌سه‌ڵاتداره له ئێران.
هه‌روه‌ها دهسنوویێـ”ئه‌و ئازايه‌تى و قارهمانێتييه له گه‌لى كورد پيرۆز بێت، خۆزگه مه‌سعود بارزانى فه‌رمانڕه‌وايى كه‌نداو و وڵاتانى ئێمه‌ى ده‌كرد، تاكو لهسايهى فه‌رمانڕه‌وايى ئه‌ودا له ئه‌ماندا بژياين، چونكه بارزانی هه‌میشه خوری ئازاده‌ی و ئه‌مان و خۆشگوزه‌رانی بووه له‌به‌رامبه‌ر تیری تیرۆر و رژێمی مه‌لاكانی ئێران و تاریكیهتدا”.