مامۆستایەكە چی گووت…
رێكان سەباح
لەم چەند رۆژەی رابردوو راپۆرتێكم بینی لە كەناڵێكی كوردی، راپۆرتەكە لەسەر مووچەی مامۆستایان بوو، مامۆستایەك قسەیەكی كرد منی خستە ناو كۆمەڵێك لێكدانەوەی جیا و بەوە گەیشتم كە هێشتا هۆشیار و تێروانینی خەڵك بۆ خوێنەوەی بابەتەكان، باشە و دەكرێت راگەیاندنەكان باشتر لەسەر ئەوە بوەستن و هۆشیاری خەڵك تێبگەن…
مامۆستایەكە بەم شێوەیە لەسەر مووچەبڕینی كوردستان قسەی كرد، گوتی ئەگەر هەر لەو كاتەوە كە مووچە و بووجەی كوردستان بڕا مامۆستایان نەكەوتبانە فاقی كۆمەڵێك حزبی گوماناوی و مانگرتنیان بەرامبەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی سیاسی رانەگەیاندبا، لە دژی حكومەتی عێراق ئەوە بكرابایە، مانگرتنی سەرتاسەری و نارەزایەتی سەرتا سەری لەكوردستاندا دروست دەبوو، ئەوكات هیچ حزبێك نەیدەتوانی پاڵپشتی نەكات یان رای بگرێت، ئەوكات پشگیر سەرجەم حزبەكانیشی بەدەست دەهێناو لەوكاتەشدا هەموو جیهان چاوی لەسەر كوردستان بوو، ئەو مانگرتن و نارەزایەتیە سەرتا سەریا دروست بایە، چۆكی بە بەغدا دەدا و مووچە و بووجەی كوردستان چاك دەبووەیەوە، ئێستا هەموومان خاوەن هەمان مووچەی خۆمان بووین…
لەم قسانەی مامۆستاكە چیمان بۆ شی دەبێتەوە؟ ئەمە پرسیارە و دەبێت هەر كەس لەخۆی بكات، ئایا ئەوكاتەی مووچە و بووجەی كوردستان بڕا حكومەتی كوردستانی بڕی؟ یان حكومەتی عێراق؟ ئایا بۆچی مانگرتن دژی حكومەتی هەرێم كرا و بۆچی دژی بەغدا نەكرا؟
لێرەدا بە پشت بەستن بە بەیاننامەكەی باڵی ناوەندی بریار یەكێتی بۆمان شی دەبێتەوە میدیای یەكێتی و گۆڕان و بەكار هێنانی ماموستا و فەرمانبەران بۆ دژایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مانگرتن بۆ ئەوە بوو كە ئاراستەكان لەحكومەتی بەغداوە بگۆڕن بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەكار هێنانی ئەو چین و توێژانە بۆ ئەوەی پیلانی مووچە برین و بووجە لەكوردستاندا سەر بگرێت، واتا ئێستا بۆ هەموومان روونە, مانگرتن و خۆپێشاندانەكانی سلێمانی بۆ گەرانەوەی مووچە و بوجە نەبووە ، بەڵكو بۆ ئەوە بووە كە ئەو پیلانە لە بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان لەلایان بەغداوە سەر بگرێت، وەك شێخ حەعفەر شێخ مستەفای فەرماندەی فەرماندەی یەكەی 70ی یەكێتی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، گوتی عادڵ موراد پێشنیاری بڕینی مووچە و بووجەی كوردستانی كردووە، ئامانجەكەش بۆ ئەوە بووە حكومەتی هەرێمی كوردستان بروخێنێت.
تەواوی ئەو زانیاری و ئاشكرا كردنەی كە لەبەیاننامەكەی یەكێتی و ناوەندی بڕیار دا هاتوە، باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی و بەهاوكاری گۆڕان دەستی لە بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان هەبووە، ئەمەش پیلانێك بووە بۆ لەناو بردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك كە خۆیان دەلێن، كەوایە ئێستا دەبێت بپرسین خۆپێشاندانەكان كێ بوون ؟ ئەو پرسیار لەكۆتای شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان لە سلێمانی شی دەبێتەوە كاتێك یەكێتی داوای لە مامۆستایانی سەر بەحزبەكەی كرد بگەرێنەوە بۆ هۆڵەكانی خۆێندن و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووش بەهەمان شێوە گەرانەوە.
ئەو خۆپێشاندانانەی كە لە سلێمانی كرا ئێستا زۆر بەروونی بۆ مان رۆشنە لەپێناوی ماف و مووچە نەبووە بەڵكو بەكار هێنانی ئەو چین و توێژانە بووە بۆ ئەوەی پیلانی مووچە بڕین و قوت برینی خەڵك سەربگرێت و كەس چاوی نەچێتە سەر حكومەتی عێراق و پارتی و حكومەتی هەرێم پێ تاوانبار بكەن،
ئێستا كە رووداوەكان هۆكار و شیكاری ئەوە بابەتەمان بۆ دەكەن دەردەكەوێت كە خەڵكی سلێمانی بۆتە كاڵای بەكاربەری یەكێتی و گۆڕان بۆ لەناو بردنی خودی ئەو خەلكی سلێمانی
بۆیە شایانی ئەوەیە بلێن هاتنی فەتلاویت جوانە مامۆستای پشت عەمودەكە