له‌سه‌ر داوای قوباد تاڵه‌بانی ئاڵای عێراق دانرا
له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى ئێمانۆئێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ڕه‌نسا، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به یاوه‌ریى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى حكومه‌ت، فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یى گوته‌بیژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێم، بانگێشتی فه‌ره‌نسا كران له كۆشكی ئیلیزێ پێشوازیان لێكرا، پاش كۆبونه‌وه‌كه، كۆنفراسی رۆژنامه‌وانی له‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا ئه‌نجام درا”.
هۆڵی كۆنفراسی رۆژنامه‌وانیه‌كه، سه‌ره‌تا ته‌نها به ئاڵای كوردستان و فه‌ره‌نسا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و به زمانی كوردی له مێزه‌كانی كۆنفراسه‌كه دانرابوو، به‌ڵام پێش هاتنی نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن، ئاڵای عێراق له‌ته‌ك ئاڵای كوردستان دانرا، كه سه‌ره‌تا، ئاڵای عێراق له‌ته‌ك ئاڵای كوردستان و فه‌ره‌نسا دانه‌نرابوو”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له فه‌ره‌نسا به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاش ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه، له چاودێری هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی به هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه كه‌وت، كه بینی ئاڵای عێراقی لێ نیه، ده‌چێته لای سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا، داوا ده‌كات ئاڵای عێراقیش له‌ته‌ك ئاڵای كوردستان دابنرێت، پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م داوایه ده‌كرێت تیمی پرۆتۆكۆڵی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاگادار ده‌كرێته‌وه، بۆ دانانی ئاڵای عێراق و نێچیرڤان بارزانیش به قوباد تاڵه‌بانی ده‌لێت تۆش ده‌بێت له‌ته‌ك من بوه‌ستیت”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێ” له پرۆتۆكۆڵدا نه‌بوو، ئاڵای عێراق دابنرێت، به‌ڵام كه قوباد تاڵه‌بانی داوا ده‌كات له‌پێش ماكرۆن، كه‌س ناتوانێت به‌رهه‌ڵستی بكات، ناچار ده‌بێت سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر داوای قوباد تاڵه‌بانی جێگری حكومه‌ت ئاڵاكه له‌ته‌ك ئاڵای كوردستان داده‌نێت”.