نێچیرڤان بارزانی ڕیفراندۆمی هەڵوەشاندەوە ؟

بهمن کاك عبداللە
 
 
دوای خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و پیلانی دوژمنانی کورد و جاشەکانی ناوخۆ بۆ کۆتایی هێنان بەئەزموونی حوکمڕانی ناوخۆ و تەسلیم کردنی کوردستان و خستنە ژێرپێی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت دبلۆماسیەت و ئاڵای پیرۆزی کوردستانی گەڕاندەوە پێگەی خۆی لەگرنگترین ووڵاتی ئەوروپا.
 
دیمەنی کۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەکەی هەردوو سەرۆک دیسانەوە خیانەت کاران و ڕاگەیاندنە جاش قەڵەمەکانی زۆنی شڵەقاوی توشی ژان و پێچ کردو دەستیانکرد بەشیکردنەوەی چەواشە کارانەی وتەیەکی سەرۆکی حکومەت و ویستیان دیسانەوە خوێنەرەکانیان بگەوجێنن و شەرعیەت بەجاشایەتیە کەیان بدەن .
 
ماکرۆن و عبادی و تاران و ئەنقەرە و جیهان دەزانن ڕیفراندۆم و بە بڕیار و لێدوان و قسەی هیچ کەس و حکومەت و دادگایەك هەڵناوەشێتەوە .
 
نێچیرڤان بارزانی چی گووت ؟
 
ـ ڕیفراندۆم کۆتایی هاتوە ، ڕاستە ڕیفراندۆم ئێوارەی ۲٠۱۷/۹/۲٥ کۆتایی هات .
ـ پێشوازیمان لە بڕیاری دادگای فیدراڵی کردوە ، پێش چەن ڕۆژێك بەزمانی کوردی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەهەولێر گوتی پێشوازیمان لە بڕیاری راڤەی دادگا بۆ بەندی یەکەمی دەستور کردوە .
ـ باوەڕمان بەیەک پارچەی عێراق هەیە لەسەر بنەمای فیدراڵی و دیموکراسی و جێ بەجێکردنی دەستور ، ئەو دلنیایە عێراق دیموکراسی نابێت و دەستور جێ بەجێ ناکات و یەکگرتووی عێراق لەدرۆیەک زیاتر هیچی دیکەنیە .
ـ ئێمە لەگەڵ سەقامگیرین و ئامادەین بۆ گفتوگۆ ، بۆئەوەی بەفەرەنسا و جیهان بڵێت ئێمە باوەرمان بەدیموکراسی و دانوستانی ئاشتیانە هەیە .
 
ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا چی گووت ؟
 
ـ بەشێوەیەکی پرۆتۆکۆلی و فەرمی هاوشێوەی عەبادی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و زمانی کوردی نوسی و ئاڵای کوردستانی دانا .
ـ پشتگیری لە عێراقێکی یەکگرتووی پابەند بەدەستور و فیدراڵی و دیموکراسی دەکەین .
ـ پشتگیری کوردستانیکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەین واتە خەونی پاریزگا و دابەشکردن بۆ قەبر .
ـ دەبێت عیراق خاڵ بەخاڵی دەستور جێ بەجێ بکات ، دڵنیابن جێ بەجێی ناکات .
ـ دەبێت عیراق مادەی ۱٤٠ جێ بەجێ بکات ، دلنیابن نایکات .
ـ دەبێت عیراق میلیشیاکان و حەشدی شەعبی لەناوچە جێ ناکۆکەکان بکشێنێتەوە ، واتە ئەو ناوچانەی عیراق داگیری کردوون ئەمری واقع قبول نیە .
ـ دەبێت عێراق میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڵوەشێنێتەوە ، دڵنیابن عەبادی ناتوانێت هەڵی وەشێنێتەوە .
ـ دەبێت داهاتی عیراق بەیەکسانی دابەش بکرێت و مافی هەموو نەتەوەکانی عێراق بدرێت .
ـ دەبێت عبادی دەست بەگفتوو گۆ بکات .
ـ ئێمە ئەمرۆ بەشێوازیکی فەرمیی پێشوازیمان لە حکومەتێکی شەرعی کرد .
 
ئەوانەی زەڕەیەك لەزمانی دبلۆماسیەت و دیوی شاراوەی سیاسەت تێ دەگەن دەبێت چاوەڕوانی ڕوداوەکانی دواتر بن و ڕیفراندۆمیش پاسەپۆرتی دەوڵەتی کوردیەو لەگیرفانی کورد دایە بۆ هەر دەرفەتیک بۆکورد بڕەخسێت بەکاری دەهێنێت ، باجاش قەڵەم و کوردە خۆ بەکەم زانەکان بەو ژانەوە بمرن ، کوڕانی بارزانی خاوەنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردن و بۆ هیچ شتێک سازشی لەسەر ناکەن .
 
گەربەغداد پابەند نەبوو بەداخوازیە توندەکانی فەرەنسا ، کەبەدڵنیاییەوە پابەند نابێت ئەوسا نۆبەی فەرەنسایە قسەی خۆی بکات ، ئەو ووتانەی ماکرۆن هەموویان دەسکەوتن بۆ کورد و بەوشەیەکیش باسی هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمی نەکرد چونکە باش دەزانێت ریفراندۆم بەکەس هەڵناوەشێتەوە .
Back to top button