فراكسیۆنە كوردیەكان دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە نادەن

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ئامادەكرد كە پشكی هەرێم لە %17 بۆ %12 كەمكردەوە, فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق بڕیاری كۆتاییاندا و ڕایانگەیاند “دەنگی پێ نادەن”.
زانا رۆستایی، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ” پەرلەمانتارە كوردەكان دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق نادەن ئەویش بەهۆی كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێم تیایدا”.
رۆستایی هەروەها ووتیشی ” پێشتر دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە بە هەماهەنگی لە نێوان كوتلە سیاسییەكاندا بوو، بەڵام ئێستا پەرلەمان دەنگی زرۆینە بۆ هەموو پرسێك هەژمار دەكات”.
زانا سەعید ووتیشی ” پەرلەمانتارە كوردەكان هەڵوێستی تریان دەبێت ئەگەر بێتو كوتلە عێراقییەكان سوربن لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژە یاساكە و دەنگدان پێی”.
بەگوێرەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق، پشكی هەرێمی كوردستان تیایدا بە %١٢.٦٧ دانراوە لە كاتێكدا پێشتر %١٧ بوو.

 

Back to top button