كەسو كارانی رۆژنامەنوسێك بەردەم پەرلەمان لە پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ دەگرن
دوای تێپەڕینی دەساڵ بەسەر شوێن بزربوونی رۆژنامەنوسێك, كە چەند كاتژمێرێك بەر لە ونبوونی لەگەڵ سۆران عومەری پەرلەمانتار بووە, بە مەبەستی ناچاركردنی سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بە چوونە بەردەم دادگا، بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسێكی بێسەروشوێنكراو، لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.
پاش بڵاوكردنەوەی بانگهێشت نامەیەك كە تێیدا هاتبوو، كاتژمێر 11ی سبەی یەكشەممە 3/12/2017، بنەماڵەی محەمەد سیاسیی ئەشكەنەیی، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر شوێنبزركردنی ڕۆڵەكەیان، گردبوونەوەیەك لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدەن.
خواكوڕك زانیویەتی ئەو گردبوونەوەیە یبنەماڵەی ئەو ڕۆژنامەنووسە شوێن بزر بووەكە تەنها بۆ ئەوەبووە كە داوا لە پەرلەمانی كوردستان بكەن، داواكاریی دادگاكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكەن و پارێزبەندیی یاسایی لەسەر سۆران عومەر هەڵبگرن، تاوەكوو بچێتە بەردەم دادگا و وتەی خۆی بدات.