ئاڕێز عەبدوڵا: ئاماژە بە چەند برگەیەكی مەترسیداری بودجەی عێراق دەكات
فراكسیۆنە كوردییەكان بەشداریان لە كۆبوونەوەی ئە مڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەكرد، پەرلەمانتارێكی كوردیش رایگەیاند: مافەكانی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاساكەدا دیاری نەكراوە و ئاماژە بە بڕگەیەكی مەترسیدار دەكات.
ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، بڕگەیەك دانراوە كە دەسەڵات دەدات بە حكومەت بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، پارە خەرج بكات، ئەم بڕگەیەش زۆر بڕگەیەكی مەترسیدارە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی: ناڕەزایی ئێمە وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پڕۆژە یاساكە لەسەر ئەم خاڵانەیە:
١. بەپێی دەستوور باسی ھەرێمی كوردستان نەكراوە.
٢. ھێزی پێشمەرگە لە مافەكانی بێبەش كراوە.
٣. ئەو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە بۆ ھەرێمی كوردستان رێژەكەی كەمە.
٤. ئەو پارەیەی بۆ ھێزە چەكدارەكانی عێراق و كڕینی چەك تەرخان كراوە، بە بێ پێشمەرگەی رێژەی پارەكە زۆرە.