بارزانی و ئۆڵاند له‌ فه‌ره‌نسا كۆده‌بنه‌وه‌

خواكوڕك

ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی فەرەنسا (ئێلیزێ) بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی 8-9-2016 فرانسوا ئۆلاند و بارزانی لە کۆشکی ئێلیزێ کۆدەبنەوە، لەپاڵ باسکردنی شەڕی داعش و گرتنەوەی مووسڵ، باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەگشتی دەکرێت و پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستانی باشووریش یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانەکەی بارزانی دەبێت.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکات و لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، و پێشتریش سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان راگەیاندبوو لەم ھەفتەیەدا بارزانی، لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ ئەوروپا، دەڕواتە فەرەنسا و لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، لە کۆشکی (ئێلیزێ) دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت، و شەڕی داعش و ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبن.

لە ماوەی رابردوو، بارزانی و ئۆلاند چەند دیدار و کۆبوونەوەی دیکەیان ھەبووە و لە 12 ئەیلوولی 2014دا فرانسوا ئۆلاند سەرکۆماری فەرەنسا ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان و لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانیدا، کۆ بووەتەوە. دوای ئەو ساڵەش بارزانی، لە 10 شوباتی 2015 رۆیشتووەتە فەرەنسا و لەگەڵ ئۆلانددا کۆبوونەوەی ھەبووە، ئەم دیدارە بە سێیەم دیداری فەرمی لەنێوان ھەردوو سەرۆک بارزانی و ھۆلاند دادەنرێت لە ماوەی شەڕی دژ بە داعشدا.

Back to top button