ژمارەیەك هەلیكۆپتەری ئەمریكی لە چیاكەی خورماتوو نیشتنەوە
دوای ئەوەی ئەمریكا هێزێكی لە بنكەی K1 لە كەركووك جێگیر كرد, ئەمڕۆ ئەمریكاو هاوپەیمانان هێزێكیان لە فڕۆكەخانەی خورماتوو جێگیر كرد, لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی بوونی هێزێكی چەكدار لە شاخەكانی نزیك خورماتوو بڵاوبویەوە, بەڵام ژمارەیەك هەلیكۆپتەری ئەمریكا لەو شاخانە نیشتنەوە.
بە پیێَ زانیاریەكانی(خواكوڕك) ئەمڕۆ ژمارەیەك هەلیكۆپتەری ئەمریكی، لە چیای پشت خورماتوو نیشتنەوە، لەو ناوچانەی كە باس لەوەدەكرێت كۆمەڵێك چەكداری نەناسراوی تێدایە و خۆیان كۆدەكەنەوە.
سەرچاوەی زانیاریەكانی (خواكوڕك) رایگەیاند لە نزیك گوندی ئابلاغ كە دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی شاری خورماتوو لە سەر زنجیرە چیای باكوری شارەكەدوای جێگیر بوونی هێزێك لە فڕۆكەخانەی خورماتوو ژماریەك هەلیكۆپتەر لە شاخەكەدا نیشتنەوەو دوای ئەوە كە چەندین جار زۆر بە نزمی بە ئاسمانی خورماتوو گوندەكانی دەورەبەری سوڕانەوە.