بەرپرسێكی كورد لە هەوڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بوو
سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی مەندەلی لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش بریندارە.
شەوی رابردو بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی “ئازاد حەمید” كە كوردە و سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی مەندەلی-یە، تەقییەوە.
بەپێ زانیاریەكانی خواكوڕك ، دەرئەنجامی ئەو رووداوە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە ، بەڵام ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەوانی مەندەلی كە ناوی تەها حاجی رەشیدە، برینداربووە.
بەپێی زانیاریەكان ئێستا حەشدی شەعبی و پۆلیس ئەمنیەتی ناحیەكە دەپارێزن، بەڵام بارودۆخی مەندەلی ئاڵۆزە و خەڵك لە دڵەڕاوكێدا دەژین، چەند رۆژێكیش بەر لەئێستا كوردێك كە پیشەی پۆلیس بوە كوژراوە.