پێشبینی دەكرێت لەم شارانەی هەرێمی كوردستان بەفر ببارێت
ماڵپەڕێكی جیهانی كەشناسی پێشبینی دەكات رۆژی ٨ ی كانوونی یەكەم كە رۆژی هەینی دەكات لە باشووری كوردستان بەفربارین دەستپێبكات.
ماڵپەڕی www.accuweather.com كە ماڵپەڕێكی كەشناسی جیهانییە پێشبینی دەكات رۆژی ٨ ی كانوونی یەكەم لەشاری دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە بەفربارین دەستپێبكات.
ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەكات پلەی گەرمای سەرجەم شار و ناوچەكانی تری هەرێم نزمببنەوە بۆ ژێر( سفر ). هاوكات بەفرێكی زۆر لە شوێنە شاخاویەكان دەبارێت.