لە موسڵ شەڕ لە نێوان میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی سوپای عێراق روویدا
لەگەڵ ئەوەی پێشتر ناكۆكیەكانیان زۆر بە ڕوونی هەست پێدەكرا, ئەمڕۆ بە رووبەرووبنەوەو شەر ناكۆكیەكانیان تەقیەوە تا ئێستاش لە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەرامبەر یەكتری وەستاون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس، ئەمڕۆ شەمە 2/ 11/ 2017، ڕای گەیاند، دەمەقاڵە و شەڕە دەست لەنێوان میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی سوپای عێراق لە باشووری خۆرهەڵاتی مووسڵ لە نەینەوا، دروست بوو، دواتر هەردوولایان تەقەیان لەیەكتر كرد.
سەرچاوەیەكی ئەمنی، لەسنووری پارێزگای نەینەوا، ڕایگەیاند: “هێزەكانی سوپای عێراق، هەركات بچنە شاری حەمدانییە لە باشووری خۆرهەڵاتی مووسڵ، تەقە بەئاسماندا دەكەن”.
باسی لەوەش كرد، كە ئەمجارەیان میلیشیاكانی لیوای 30ی سەر بە شەبەك، ڕێگەیان لە هێزەكانی سوپای عێراق گرت.
ڕوونیشی كردەوە، كە دوای ئەوەی سەربازە عێراقییەكان لە ئۆتۆمبێلەكەیان دابەزینە خوارەوە، دەمەقاڵە دروست بوو، پاشان دەمەقاڵەكە بوو بە شەڕە دەست و لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕەكەیان، دەستیان بەتەقەكردن، كرد: “بەڵام تائێستا پێكراویان نییە”.