داوای خۆپێشاندان دژی بڕینی مووچە و نەوتی كەركووك دەكرێت
خواكوڕك
پاش ئەوی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد ئاشكرا بوو كە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەستی لە راگرتنی نەوتی كەركووك هەیە، لەو بارەیەوە داوا دەكرێت لەبەرامبەر بڕینی مووچە و بووجەی كوردستان لەلایان مالیكی و هێرۆ، خۆپێشاندانی سەرتاسەری لەكوردستان بكرێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لەناوەندی بریار كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند سەیرە خەڵك تاوەكو ئێستا بێدەنگە لەو باڵە پاوەنخوازەی ناو یەكێتی و دەلێت ئێمە لە بەیاننامەكەدا سێ جار ئاماژەمان بەوە داوە كە ئەو باڵە دەستی لە بڕینی قووت و بووجەی كوردستان هەبووە، رێكەوتنی ژێر بەژێر لەنێوان هێرۆ و مالیكی دا كراوە، هەم لەسەر بڕینی مووچە و بووجە هەم لەسەر راگرتنی نەوتی كوردستان.
ئەو سەرچاوەیە دەشلێت لە بەیاننامەكەدا بۆ خەڵكی كوردستانمان روونكردەوە كە ئەو باڵە پاوەنخوازە لە ماوەی رابردوو چیان كردووە، بۆیە دەبێت خەڵك خۆپێشاندانی سەرتاسەری لەدژی ئەو باڵە بكات.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە تەواوی ئەو ناكۆكیانەی یەكێتی بۆ خەڵكی شی كردەوە كە یەكێتی لەماوەی رابردوو دەستی لە تێكدانی كوردستان هەبووە مووچە و بووجەی كوردستانی بڕیوە و دواجار ئاشكراش بوو نەوتی كەركووكی راگرتووە، بۆیە بێدەنگی خەڵك لەو هەموو تاوانە مەترسیدارە بەمانی كۆتای هاتنی رای گشتی دێت و لەمەو بەدوا هیچ متمانەیەك ناكرێت بەهیچ خۆپێشاندانێك كە بەناوی خەڵك بكرێت، بۆیە پێویستە خەڵكی كوردستان سەرتاسەری خۆپێشاندان بكەن بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانبارەكان.