چاوەڕێی کارتە شاراوەکانی پارتی بن

ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی
 
دوور لە هەڵچون و هەرای میدیا،هەرکات پارتی توشی گۆشەگیر کردن و کودەتاو خیانەت بوبێت،لە بری دەستەکان لە سەرانی داوە،ئەو هێزەی پیرترینە بە ساڵ و لاوترینە بە وزە هەمیشە کارتی شاراوەی سیاسی هەیەو هەرکات یەک لەو کارتانەی خستبێتە نێو مەیدانی گەمە سیاسیەکە،ئەوا ڕکابەرانی توشی وەها شکستێک کردووە کورد واتەنی فریای کەوشو کڵاشی خۆیان نەکەوتون.
ئەوەی ئێستا دەبینرێت جوڵەی هەندێک هێزی کورت بینی ناوخۆی و هەرێمیە بۆ گۆشەگیر کردنی پارتی،ئەوان بێ خوێندنەوەی وردی وزەو توانای مرۆیی و دیبلۆماسی و ئیکۆنۆمی و شوێنگەی ستراتیژی قەڵەمڕەوی پارتی بە مەزەندەی خۆیان وایدەبینن دەتوانن ئیست بە پارتی بکەن،لە ڕاستیدا دەتوانرێت بۆ کاتێکی دیاری کراوی کورت ئەو خەونە وەک خەوی کەروێشک بێتە دێ لێ ئەو دەمەی پارتی ناچار بکرێت دەست بۆ یەک لە کارتە شاراوەکانی ببات ئەوا ئەو بەرە ناوخۆیی و هەرێمیە پێکەوە گرێداوە وا لێک دەپچڕێن و دەشکێن بۆ چەند دەیەیەک دەچنە سوڕی بێهۆش بوون و کە هۆشیشیان هاتەوە نەک دەست بەڵکو قاچەکانیشیان لە گوێیان ناکات.
دواجار
ئەخوازم نەرمی و بێدەنگی کاتی پارتی ئەو هێز گەلە هەژارە کورت بینە دڵخۆش نەکات و تێ بگەن پارتی بێ هۆ حەفتاو یەک ساڵە پێشەنگ نیە و ورد لە بچوکی خۆیان بڕوانن لەبەردەم مەزنی پارتیدا، گەرنا با چاوەڕێی کارتە شاراوەکانی پارتی بنن.
Back to top button