عه‌لی باپیر روونكردنه‌وه‌ی دا بزانه‌ له‌سه‌ر سه‌ره‌ سووك و حه‌ساوه‌كه‌ی چی ده‌لێ

له‌ پاش ئه‌و دیمانه‌یه‌كی كه‌ باسی سه‌ره‌ سوك و حه‌ساوه‌كه‌ی له‌مه‌ر كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌كانی دوا ئه‌م قسه‌سه‌ عه‌لی باپیری هێنایه‌ چۆك و روونكردنه‌وه‌ی دا، له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا عه‌لی باپیر ده‌لێـ”بۆیه‌ هیوادارین هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك ڕاڤه‌ی هه‌ڵه‌و نه‌ویستراو بۆ ئه‌و دیمانه‌یه‌ی نه‌كات”.

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌….

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌كی به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ ماڵپه‌ڕی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مهریكا، كه‌ ڕۆژی 1/12/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ بۆ مانشێتێكی دیمانه‌كه‌ دوور له‌مه‌به‌ستی جه‌نابی ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ مانشێته‌كه‌ش له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌وه‌ هه‌ڵێنجراوه‌ له‌قسه‌كانی كه‌ ده‌ڵێ‌: (له‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی نه‌ماوه‌ سه‌رمان سوك‌و حه‌ساوه‌یه‌) له‌ ناوه‌ڕۆكی دیمانه‌كه‌دا به‌ڕوونی دیاره‌ كه‌ مه‌به‌ست له‌ته‌واوبوونی ئه‌و مشت‌و مڕه‌بوو كه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ئارادابوو.

هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو لێدوان‌و دژه‌ لێدوانانه‌ی كه‌ له‌ میدیا كوردی‌و عه‌ڕه‌بییه‌كان ڕۆژانه‌ باسیان لێوه‌ ده‌كرا، كه‌ دیاره‌ ئێستا ئه‌و باسانه‌ بڕاونه‌ته‌وه‌و هه‌موولایه‌ك سه‌رمان سوك‌و حه‌ساوه‌ته‌وه‌.

بۆیه‌ هیوادارین هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك ڕاڤه‌ی هه‌ڵه‌و نه‌ویستراو بۆ ئه‌و دیمانه‌یه‌ی جه‌نابی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی نه‌كات.

مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
14/ڕه‌بیعی یه‌كه‌می/1439كـ
2/12/2017
هه‌ولێر

Back to top button