سه‌رۆك بارزانی به‌ریفراندۆم به‌غدایی خستۆته به‌رده‌م دوو بژارده‌ی یان جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور یان داننان به‌ریفراندۆم
رێكان سه‌باح
رۆژانی پێش 25ی9 واتا پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ته‌واوی ئه‌و ڤیدیۆیانه له‌به‌رده‌ستی تاك به‌تاكی كوردستان هه‌یه كه بارزانی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌باره‌ی نیازی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، چوون به‌ره‌و ریفراندۆم، ده‌لێـ” هۆكاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له نه‌مانی ته‌وافقی سیاسی و پێشه‌ڵكردنی ده‌ستوور، جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووری عێراق بووه، كه به‌غدا بۆته مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان و ئێستا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌ومان لێده‌كه‌ن بمانگه‌رێنه‌وه، هێڵی ته‌ماسی نێوان ئێمه و رژێمی پێشوو، ئه‌م قسانه له‌به‌رده‌ستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بگه‌رێته‌وه، بۆیی، ده‌ی ئه‌مرۆ ماكرۆن و فه‌ره‌نسا زۆر به‌روونی به به‌غدایان گوت، ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و فیدراڵی و جێبه‌جێ كردنی بڕگه به بڕگه‌ی ده‌ستووری عێراقین، به‌ماده‌ی 140 و ته‌واوی مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م قسه‌یه ماكرۆن له رۆژانی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ریش هه‌ر وه‌ها بوو، كه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌بێت به‌ده‌ستور و ماده‌ی ده‌ستووری جێبه‌جێ بكرێت، له‌وه‌ها قسه‌یه‌ك دا عێراق كه‌وتۆته ناو موقفێكی لاوازی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه ناتوانێت ده‌ستوور دانپێدانراو له‌لایان ناوه‌نده‌وه جێبه‌جێ بكرێت و هه‌رێمێك ده‌یه‌وێت پارێزگاری له ده‌ستووره‌كه بكات.
ده‌ی خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرابایه، ته‌واوی مادده ده‌ستووریه‌كانی عێراق له عێراقدا به‌جێ بكرایه، ئێستا هیچ رێگایه‌كی بۆ ریفراندۆم نه‌ده‌هێشت، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ستووریش جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه كورد ناچار ده‌كات هه‌ر له‌رێگای بڕگه‌ی دیباجه‌ی ئه‌م ده‌ستووره كورد به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی مامه‌ڵه بكات و له‌نێو ئه‌و دوو بژارده‌یه، یه‌كێك هه‌ڵبژێرێت به‌غدا یان داننان به‌ریفراندۆم یان داننان به‌ده‌ستوور”.
ئه‌وانه‌ی به‌زه‌رش له‌وه حاڵین كه پابه‌ند كردنی عێراق به‌ده‌ستوور به‌واتایی پابه‌ند كردنی عێراقه به‌جیا بوونه‌وه‌ی كوردستان، چونكه، ریفراندۆم دوو رێگای بۆ عێراق هێشتۆته‌وه، یه‌كه‌م یان جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ده‌ستوور، یان داننان به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی شتێكی نه‌كردووه كه به‌قسه‌ی هیچی میدیای زۆنی شله‌قاو، بشه‌له‌ژێت، خۆ هه‌موو دونیاش ده‌زانێت ریفراندۆم له‌سه‌ر بنه‌مایی پابه‌ند نه‌بوونی عێراق به‌ده‌ستوور هاته بوون و كرا، كه عێراق ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كات، هه‌ر ده‌بێت خواحافیزی له كوردستان بكات، ده‌ی رێگای تر پاش ریفراندۆم بۆ عێراق نیه، كه نیه هه‌ر ده‌بێت پابه‌ند بێت، به ده‌ستوور یان ریفراندۆم..