شوان داودی: داوا لە خەلكی كەركووك دەكەم چیتر پێشێلكاریەكەكانی حەشدی شەعبی قبوڵ نەكەن
دوای ئەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكارانی یەكێتی كەركووكیان داگیركرد, ئێستا لە كەركووك دادگای سەربازی داندراوە رۆژانە دەیان هاوڵاتی كورد بە تۆمەتی جیاجیا دادگای دەكرێن, ئەمە جگە لەوەی پرۆسەیەكی جینۆسایدی مەترسیدار دژ بە كورد بەڕێوە دەچێت لە لایەن حەشدی شەعبی, پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەلێت:” داواكارم چیتر خەلكی كەركووك پێشێلكاریەكانی حەشدی شەعبی قبوڵ نەكەن”.
شوان داودی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی و هاوكاری گرووپی خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر لە لێدوانێكی پێچەوانەی هەڵوێستەكانی پێشوتری لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی (الاتجاه) گوتی:” ئەوەی ئێستا لە كەركووك روودەدات پیچەوانەی رێككەوتنەكەی نێوان ئێمەو حەشدی شەعبە, چەندین جار لە پێشێلكردنی رێككەوتنەكە حەشدی شەعبیمان ئاگادار كردۆتەوە بەڵام ئەوان بەردەوامن لە رێپێچكردنی هاوڵااتیانی كوردی كەركووك بۆ زیندانەكانیان, لە كاتێكدا ئێمە لەوە تێناگەین حەشدی شەعبی زیندانی بۆچیە”.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشلێت:” بە هۆی كارەكانی حەشدی شەعبی دۆخی كەركووك لە لێواری تەقینەوەیە, هیوادارم حەشدی شەعبی چیتر هاوڵاتیانی كەركووك هەراسان نەكەن لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم رەشبگیری و تۆمەت خستنە پاڵ هاوڵاتیان كە تەنانەت ادرانی حزبەكەی منی تێدایە ئەوا داوا لە خەلكی كەركووك دەكەین, چیتر پێشێلكاریەكانی حەشدی شەعبی قبوڵ نەكەن.
شایەنی باسە شوان داودی یەكێكە لەو پەرلەمانتارانەی یەكێتی كە زۆر بە جدی كاری دەكرد لە پێناو راكێشانی دەستی حكومەتی عێراق بۆ ناو كەركووك یە كێكە لە كرەكتەرە سەركیەكانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبهر كە بە هۆیەوە كەركووك و چەنیدن ناوچەی دیكەی كورستان داگیركران.