كوردانی كەنەدا ھەڵمەتی كۆكردنەوەی ھاوكاریان بۆ لێقەوماوانی ڕۆژھەڵات دەست پێی كرد

 

لە ژێر دروشمی ( كرماشان تەنھا نیە ئیمە لە گەڵتانین ) گروپێكی دیاری ھونەرمەندانی كورد لە وڵاتی كەنەدا و باكوری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كوردانی بەھرەمەندی تاراوگەی ئەو وڵاتە بە كۆنسێرتێكی ھونەری و میزیك و چالاكی كولتوری ھەلدەستن بۆ ئەنجامدانی كوكرندەوی ھاوكاری بۆ لێقەوماوانی بۆمەرزەكەی مانگی ڕابردوو .

شایانی باسە دوای ئەوەی كوردان ھەستیان بە سستی و لاوازی حكومەتی ئیسلامی ئیران كرد لە مەڕ بە پیرەوە ھاتنی ئەو كارەساتە مەزنە كروپ كۆمەڵە كوردیەكان لە ئاستی جیاواز بەردەوامن لە كۆكردنەوەی ھاوكاری زیاتر بۆ كوردانی رۆژھەڵات بە گشتی و دانیشتوانی پارێزگای كرماشان بە تایبەتی .
بۆ زانیاری زیاتر
ناونیشان
MOSIAC
5575 Boundary Rd,
Vancouver

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ١٠ دیسەمبەری ٢٠١٧
كات ٥ پاشنیوەڕۆ تاكوو ١٠ ی شەو
لێرەشدا پێشوازی لەو ھەموو ئەو كەسانەش دەكەن كە ھاوكاری یارمەتیەكانیان پێشكەش بە لێقەوماوانی كرماشان دەكەن .

Back to top button