سهرۆك بارزانی: گهلی كوردستان ههرگیز سهر دانانوێنێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت ھەڵناکات
سهرۆك بارزانی لهمیانی كۆرێكی لهگهڵ دهستهی رێكخراوه پێشهیی وجهماوهریهكانی پارتی، رایدهگهێنێت” ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت ھەڵناکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣/١٢/٢٠١٧، سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەددین لەگەڵ دەستەی ڕێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان، بەرپرسان، دەستەی سکرتارییەت و کادیرانی باڵای ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی، لە گوتەیەکدا بە تێروتەسەلی باسی دوا پێشھاتە سیاسییەکان، ڕیفراندۆم، قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕەوشی ئێستای پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: “ئێمە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش جەختمان لەوە دەکردەوە دوای ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی کراوەی دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ بەغدا دەست پێ دەکەین، بەداخەوە لەجیاتی گفتوگۆ، بە ھەوڵی خۆسەپاندن بە زەبری ھێز و پیلانگێڕی وەڵامی خواستی ڕەوا و دیموکراسییانەی گەلی کوردستان درایەوە، ئێستایش ئێمە دیسان جەخت دەکەینەوە کە شەڕ چارەسەر نییە و ناتوانێ ئەمری واقع بسەپێنێت، باشترین ڕێگا گفتوگۆ و دانوستانە”.
سەرۆک بارزانی، جەختی لەوەش کردەوە، کە بە درێژایی مێژوو گەلی کوردستان سەلماندوویەتی کە لە شەڕی ئیرادەدا سەر دانانەوێت و ئاڵای سپی بۆ زۆرداری و زوڵم و خیانەت ھەڵناکات و خۆڕاگریی گەلی کوردستان ھەمیشە سەرکەوتنی گەورەی بەدواوە بووە و ئەمجارەش بە سەربەرزییەوە لەم دۆخە نائاسایی و نایاسایی و کاتییەی ئێستا دەرباز دەبێت.