حوسیەکان موشەکێکی کروز ئاڕاستەی وێستگەیەکی ئەتۆمی دەکەن

 
تەلەفزیۆنی فەڕمی میلیشیا حوسیەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە موشەکێکی کروزیان ئاڕاستەی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی کردووە لە شاری ئەبو زەبی وڵاتی ئیمارات.
 
تەلەفزیۆنەکە بێ ئەوەی بەڵگەی ڕون لەو ڕووەوە بخاتە ڕوو ئاماژەی کرد بەوەی موشەکەکە پێگەی بەرەکە ی ئەتۆمی لە ئەبوزەبی کردۆتە ئامانج.
 
تایبەت بەو پرسە تا ئێشتا بەرپرسانی ئیمارات هیچ لێدوان و ڕونکردنەوەیەکیان نەداوە.
Back to top button