بزانه‌ كێ ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر بوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌ پارێزگای سلێمانی

 

له‌ نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی (خواكوڕك) كه‌وتووه‌”ئاماژە بە نووسراوی حكومەتی ھەرێمی كوردستان / سەرۆك وەزیران ژمارە (5155) لە 28/11/2017، و دوا بە دوای نووسراومان ژمارە (1930 لە 7/11/2017 و پاڵپشت بە ماددەی 6 بڕگەی سێیەم و ماددەی 18 بڕگەی یەكەم لە یاسای پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ژمارە ( 2)ی ساڵی 2009 و بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ژمارە (11)ی ساڵی2016. بڕیاردرا بە دامەزراندنی “ھەڤاڵ ئەبوبەكر حسین محەمەد” بە پلیەی “بریاكاری وەزارەت” لەسەر میلاكی وەزارەتمان بە مووچەی و دەرماڵەی شایستە لە رێكەوتی دەرچوونی فەرمانی سرەوە لە 28/11/2017″.

دوایی ئه‌وه‌ی ھەڤاڵ ئەبوبەكر، لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە ساڵی 2014 توانی زۆربەی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی بە دەست بھێنێ و كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی. لە 28/11/2017، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی ھەڤاڵ ئەبوبەكردی وەك پارێزگاری سلێمانیدا، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌” بۆ رێكارە یاساییەكانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كردووە، ھەر لەو چوارچێوەیە سەردانی دیوانی پارێزگای ھەولێری كردو لەلایەن نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌لى ره‌شید، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگار پێشوازى لێكرا و تاوتوێی كاری پارێزگاكان كرد.

لای خۆیەوە پارێزگاری هه‌ولێر پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری تازه‌ى سلێمانى ده‌ربڕی، ھەماھەنگی نێوانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگاى هه‌ولێر، له‌مباره‌وه‌ بۆ پارێزگار و خەڵكی سلێمانی دووپاتكردەوە، پارێزگاری نوێی سلێمانیش جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو پارێزگاره‌كانى كوردستان پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان هه‌بێت، پێویسته‌ ئه‌زموونى هه‌ر لایه‌ك ببێته‌ سود بۆ لایه‌كى دیكە.

Back to top button