جه‌نه‌راڵێكی باڵای ئه‌مریكا: چین و رووسیا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكا و گۆڕێنی هاوسه‌نگی هێز
جه‌نه‌راڵی باڵای ئه‌مریكا جۆن هایتن سه‌رۆكی ناوه‌ندی ستراتیژی له سوپای ئه‌مریكا له پانێلێكدا له زانكۆی رێگانی نیشتمانی كالیفۆرنیا، چه‌ند نهێنیه‌كی مه‌ترسیدار ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت” چین و ڕوسیا تواناكانیان په‌ره‌پێداوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكا و گۆڕینی هاوكێشه‌ی هێز له‌جیهاندا و ده‌شلێـ”چه‌ند وڵاتێك و له‌نێویاندا ڕوسیارو چین توانیویانه چه‌ندین موشه‌كی پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنن، كه له‌توانایاندایه مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌مریكا له‌بۆشایی ئاسمان بكه‌نه ئامانج، به‌ڕوونی ئه‌و نیهتهشیان دیاره‌و كاره‌كه نهێنی نییه”.
جۆن هایتن هه‌روه‌ها نهێنی پشت سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌جیهاندا، به‌شێكی بۆ مانگه ده‌ستكرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مانگانه‌وه ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌بێت كه چ وڵاتێك تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامده‌دات، ڕاشیگه‌یاندووه، “ئه‌و دوو وڵاته له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كاره‌یانه‌وه دیانه‌وێت هاوكێشه‌ی هێز له‌جیهاندا بگۆڕن، ئه‌وه‌ش له‌لای ئێمه ڕێگه‌پێدراو نییه”.
له كۆتایی دا جه‌نه‌راڵی باڵای ئه‌مریكا جۆن هایتن ده‌شلێـ” زیاتر له‌باره گرنگی ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه بۆ وڵاته‌كه‌ی دواوه‌و ڕایگه‌یاندووه، “ڕوسیا‌و چین شایه‌تی ئه‌وه‌بوون كه له‌جه‌نگی كه‌نداودا له‌ساڵی 1991 مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئێمه چ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مریكا بده‌ن”.