جارێكی تر عه‌بادی گاڵته به مووچه‌خۆڕانی كوردستان ده‌كات
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جارێكی تر له‌باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆڕانی كوردستان، به‌شێوه‌ی ئیستفزازی ده‌لێـ” لێژنه‌ی هونه‌ری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وردبینی له مووچه‌ی مووچه‌خۆڕانی 680 هه‌زار مووچه خۆڕه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه رێژه‌ی مووچه‌خۆڕی كوردستان ملیۆنێك و 249 هه‌زار كه‌سه”.
سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكی دا ده‌لێـ” لیژنەیەکی هونەریی لە کارەکانی بەردەوامە لەبارەی وردبینیکردن لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەک دەستپێکێک بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرامانبەران و ده‌شلێـ”، لیژنە هونەرییەکە پسپۆڕە لە چاودێری دارایی و بەدواداچوون بۆ وردبینی تۆماری فەرمانبەران دەکات.
چەندین جارە حەیدەر عەبادی بە لێدوان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا بەغدا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ ناردنی مووچە و بودجەی کوردستان نەناوە، هه‌ر بەپێی ئاماری دوای ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆران، لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 249 هەزار فەرمانبەر هەن، بەڵام بەغدا ئامادەیە مووچەی 680 هەزار فەرمانبەر بدات، ئەو بڕەش بە بڕیاری نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووری عێراق نزیکەی چوار ساڵە بڕدراوە.