فازل میرانی له‌باره‌ی دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا باس له بێ مه‌رجی ده‌كات
فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا رایدهگهێنێت، هه‌رێمی كوردستان به‌بێ بوونی هیچ مه‌رجێكی پێشوهقته، دانووستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام ده‌لێت هیچ هه‌نگاوێك له‌لایان به‌غداوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌نراوه”.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 3ی 12ی 2017 ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ساسیهكانی ئێستایی نێوان عێراق و كوردستان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و بێ هیچ مه‌رجێك ئاماده‌ی گفتوگۆن، به‌ڵام به‌غدا هیچ هه‌نگاوێكی نانێت، به‌رده‌وامه له سزادانی گه‌لی كوردستان”.
ده‌شلێـ” سه‌ره‌رای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی دیموكراسیانه‌ی ریفراندۆم، كه مافی ره‌وایی گه‌ڵی كوردستان، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كانی عێراق به‌ناوی سه‌روه‌ری یاسا له‌رێگای پێشهڵكردنی ده‌سوور و سزادانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وامه و وه‌ك پارتی پێداگری له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت كێشه‌كان له‌رێگای گفتوگۆی ههماڵایانهی به‌رهه‌م دار له‌رێگای ده‌ستوور ده‌گاته ئامانج نه‌ك به‌رده‌وامی سزادانی گه‌لی كوردستان”.