گالاكسی، سامسونگه‌ كۆنه‌كانی نوێ كرده‌وه‌

خواكوڕك

له‌نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای سامسونگ، جۆرێكی تازه‌ی گالاكسی له‌سه‌ر شێوازی كۆن خسته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت كڕیارێكی زۆری بۆ په‌یداببێت.

ئامێرە نوێيەکەش ناوی گالاکسی فۆڵدەر دوو (Galaxy Folder 2) ـە، ئەميش بەهەمان شێوە کۆمەڵێک تايبەتمەندی لەخۆدەگرێت، بەڵام تارادەيەک مام ناوەندين و لە ئاستێکی بەرزدانين.
تايبەتمەندييەکانی بەمجۆرەيە:

– شاشەکەی ٣.٨ ئينجە
– روونی شاشەکەی ٨٠٠ بە ٤٨٠ پێکسڵە
– پڕۆسێسەرەکەی ١.٤ گێگاهێرتزە
– رامی دوو گێگابايتە
– توانستی باترييەکەی ٢٠٠٠ ملیئەمپێرە
– ميمۆری ناوەکی ١٦ گێگايە
– کامێرای پشتەوە هەشت مێگايە، کامێرای پێشەوەی پێنج مێگا پێکسڵە

– سيستمی ئەندرۆيدی لەسەر جێگيرکراوە
– نرخەکەی له‌ نێوان ٢٥٠ دۆلارە بۆ ٢٨٠ دۆلارە.

CrQ9M9MUsAIBpWJ

Back to top button