له‌سه‌ر سهرهسوك و حهساوهكهی عه‌لی باپیر پارتی هاته سه‌ر خه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، گوتی، له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه، سه‌رمان سوك و حه‌ساوه‌ته‌وه، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی تووندی ده‌داته‌وه، ده‌لێـ” ده‌كرێت ناوبراو زیاتر بیر له‌و قسانه‌ی بكاته‌وه و ئه‌و جۆڕه لێدوانانه‌ش هی كه‌سێكی نیه كه به‌خۆی ده‌لێت سیاسی”.
مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی قسه‌كانی عه‌لی باپیر و سه‌ره سوك و حهساوهكهی دا ده‌لێـ”هه‌ریه‌ك له‌و پۆستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانی له‌سه‌ر شان بووه، زۆر به‌جوانیش ئه‌دا كراوه‌ن، وه‌ك دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌ردانی كردنی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان بۆ هه‌رێمی و ئه‌و مافانه‌ی بۆ كورد به‌ده‌ست هێنراون به‌شێكی زۆری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی”.
گوته‌بێژی پارتی ده‌شلێـ”پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پۆستێك بووه خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵیبژاردووه، ده‌نگی پێدابوو، گه‌ر كه‌سێكیش لێره‌و له‌وێ له‌ناو دڵخۆیدا كێشه‌ی هه‌بوو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆسته، ده‌كرێت عه‌لی باپیر زیاتر بیری لێبكاته‌وه‌و پێم وانیه ئه‌م جۆڕه قسانه‌ش هی كه‌سێك بێت كه به‌خۆی بلێت سیاسی”.
له‌باره‌ی قسه‌كانی عه‌لی باپیر كه‌گوتی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی بارزانی دا كۆمه‌ڵێك بڕیاری هه‌ڵه دراوه، گوته‌بێژی پارتی ده‌شلێـ” ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشتر بهحۆی له‌گه‌ڵ ریفراندۆم بووه و قه‌تیش نكۆڵی لێنه‌كردووه و شانازیشی پێوه‌كردووه، زۆر جاریش ده‌ی گوت كۆمه‌ڵ له‌مێژه بریاریداوه پرۆژه‌ی بۆ ریفراندۆم هه‌بێت، پێم سه‌یری ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه له‌بار بوو به‌و شێوه‌یه پاڵپشتی له ریفراندۆم ده‌كرد ئێستاش دۆخه‌كه به جۆڕێكی تر گۆڕاوه ناوبراو به‌شێوازێكی تر قسه‌ده‌كات، ده‌شلێت پێم وایه ئه‌مه بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه، كه دژ به‌یه‌ك قسه ده‌كات”.