لەگەرمیان حەشدی شەعبی دوو پۆلیسی كوردیان ڕفاندووە و دواتر كوشتویانن

 

دوای داگیركردنی بەشێكی خاكی كوردستان, حەشدی شەعبی دەستیی بە رەشبگیری و تیرۆركردنی كادران حزبە كوردسەكان و كوردانی ناوچەكە كردووە, لە درێژەی كارە تیرۆریەكانی حەشدی شەعبی بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، حەشدی شەعبی دوو پۆلیسی كوردی خەڵكی گەرمیانی ڕفاندووە و دواتریش كوشتوویانن.
(كەمال ئیبراھیم)، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “دوو پۆلیسی كورد خەڵكی گەرمیان بوونە لە كێڵگەی نەوتی قادر كەرەم دەوامیان كردووە و دوێنێ چوونەتە سەر كاری خۆیان لە ڕێگەی نێوان دوزخورماتوو-قولیچان ون بوونە و موبایلەكانیشیان داخراوە، یەكێكیان ناوی (مەریوان)ـە، خەڵكی عەین شوكرە و ئەوەی دیكەش ناوی (حەسەن)ـە و خەڵكی كفریە و دوێنێ تا ئێوارە نەزانراوە چارەنووسیان چییە، تا ئەمڕۆ تەرمی ھەردووكیان دۆزراوەتەوە.

(كەمال ئیبراھیم) گوتی: “ئەمڕۆ تەرمەكانیان لە گوندی نارێن لە سنووری قەرەتەپە دۆزراوەتەوە، كە لە لایەن حەشدی شەعبی بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە كوژراون و لاشە و دەموچاویان شێوێندراوە و چاوەكانیشیان دەرھێنابوون، چونكە تەنیا حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە ھەیە و لە لای گوندێكی كوردیش شەھیدیان كردوون.”

كەمال ئیبراھیم) گوتیشی: “ئەمڕۆ تەرمەكانیان گەڕاندنەوە بۆ زێدی باب و باپیرانیان بۆ ئەوەی لەوێ بەخاك بسپێردرێن.”

Back to top button