عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە لە یەكێتی دەكات
لە دوێنێ وە هێزێكی حەشدی شەعبی هاتونەتە بازگەی شێخ باوە لەگەرمیان و دەیانەوێت پێشڕەوی بكەن و بگەڕێنەوە سنورەكانی ساڵی ٢٠٠٣ ، وتەبێژی پۆلیس گەرمیان دەڵێت: عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە دەكەن.
رائید “عەلی قەدوری “وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: هێزێكی سوپای عێراقو عەسائیبی ئەهلی حەق داوایان لێكردوین بەخۆشی بێت یان بەشەر بازگەی نەقشبەندیەیان رادەستبكەینەوە، كە لەساڵی ٢٠٠٣ وە لەلای هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستانە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: هێزەكانی حەشدی شەعبی بەتایبەت باڵی عەسائیبی ئەهلی حەق، چەند جارێك پێیان وتوین: ئەو بازگەیەیان رادەستبكەینەوە كە ئێستا هێزەكانی پۆلیسی گەرمیانی تێدایە و دەڵێن: ئێمە لەسەروخۆمانەوە فەرمانمان پێكراوە بچینەوە ئەو سنورانەی پێش ساڵی ٢٠٠٣، بەڵام ئێمە رەتمانكردۆتەوە بازگەكەیان رادەست بكەینو فەرمانی شەركردنمان لەسەرو خۆمانەوە پێگەیشتوە و بەرگری دەكەین.
رائید عەلی قەدوری دەشڵێت: ئەوان هەرەشە دەكەنو پێمان دەڵێن: ئەگەر بەخۆشی بێت یان بەشەر بێ دەبێت چۆڵی بكەن، ئەگەر ناحەشدی شەعبی هێز بەكار دەهێنن، بەڵام ئێمەش پێمان وتون: فەرمانی بەرگریكردنمان پێیەو روبەروتان دەبینەوە.
بەرپرسەكەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، وەك پۆلیسی گەرمیان، هێزێكی راهێنراوی تۆكمە و مەشقپێكراوی خۆمان كە هێزەكە لەساڵی ٢٠٠٧ وە شەری تیرۆر دەكات و خاوەن ئەزمونن لەشەركردن بردۆتە ناوچەكە.