بانكی ناوەندی عێراق :مامەڵە بەم جۆرە دراوەوە مەكەن

دراوی Bitcoin دراوێكی ئەلیكترۆنییە لە سایتەكان و ئینتەرنێت مامەڵەی پێ دەكرێت، بێئەوەی بوونێكی فیزیكی راستەقینەی لەواقیعدا هەبێت، بەڵكو تەنیا بۆ مامەڵەكردن لە ئینتەرنێت بەكار دێت، بە پێی توێژینەوەیەك كە لە زانكۆی كامبریدج ژمارەی بەكارهێنانی ئەم دراوە لە ٢.٩- ٥.٨ ملیۆن كەسە لە دنیادا.
بانكی ناوەندی عێراقی مەترسی مامەڵەكردنی بە دراوی Bitcoin دەردەخات، جەخت لەوە دەكاتەوە، هەر كەسێك ئەم دراوە بەكاربهێنێت بە یاسای سپیكردنەوەی پارە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

بانكی ناوەندی عێراقی ئاگاداری خەڵك دەكاتەوە كە لە دەستاودەستكردنی دراوی Bitcoin ترسناكی زۆر هەیه،‌ بەتایبەتی لەرووی هاككردنی ئەلیكترۆنی و فێڵكردن، بۆیە مامەڵە بەو جۆر دراوە مەكەن، هەرچەندە هێشتا لە عێراق ئەو برەوەی نییە.

بانكی ناوەندی جەخت لەوەدەكاتەوه،‌ ئەوەی بەكاری بهێنێت، ئەوا بە یاسای ٣٩ ساڵی ٢٠١٥ تایبەت بەسپیكردنەوەی پارە مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

Back to top button