مەلا بەختیار: رێبازی مام جەلال سەربەخۆییە نەك دەست تێكەڵكردن لەگەڵ نەیارانی كورد
دوای ئەوەی میدیا و پەیجەكانی سەربە لاهورو گرووپی خیانەتكاری یەكێتی بڵاویانكردەوە كە مەلابەختیار و حاكم قادر داوای پەناهەندەییان لە ئەمریكا كردووە, ئەمڕۆ مەلا بەختیار رایگەیاند “رۆژێكی پێشمەرگایەتیو سەنگەری بەرگری لە میللەتەكەم ناگۆڕمەوە بە هەموو خۆشییەكانی ئەوروپا “.
مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، دەڵێت: ” هەندێك بە ئەنقەست دەیانەوێت كێشە بۆ یەكێتی سەركردەكانی دروست بكەنو تۆمەتی ناڕەوا دەدەن پاڵ تێكۆشەرەكانی، ئەمڕۆ بۆ منو حاكم قادر درۆیان بڵاوكردۆتەوە گوایە داوای پەناهەندەیمان كردووە، وتی: “هیچ كاتێك بڕوام بەوە نەبووە تەنانەت لە ئەنفالەكانیشدا، كوردستان جێبهێڵمو بچم لە ئەمریكاو ئەوروپا بژیم”.
مەلا بەختیار گوتیشی:” لەبارەی پەیڕەوكردنی رێبازی سەرۆك مام جەلال لە گوتارەوە بۆ كردار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، رایگەیاند: پەیڕەوكردنی رێبازی مام جەلال بە لاف لێدان نییە، رێبازی مام جەلال قورسە، ئەركێكی مێژووییە، هێشتا بەشێك لە رێبازەكەی مام بەدیهاتووە.
هەروەها راشیگەیاند: رێبازی مام جەلال، سەربەخۆییە، بەدیهێنانی دیموكراسی، دادپەروەری، دژایەتیكردنی گەندەڵیە، بەرەو خانوە قوڕەكانە، نەك دەست تێكەڵكردن لەگەڵ نەیارانی كورد, ئەزموونی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی كۆنگرەشەوە، هەڤاڵ مەلا بەختیار، وتی: دەبێت كۆنگرەكی تەندروست، دور لە پیلانگێڕی ببەستینو پێكهاتەو چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی یەكێتی بگۆڕین.