سەرۆكی فەرەنسا ستایشی سەرۆك بارزانی دەكات
دوای پێشوازی كردنی لە شاندی هەرێمی كوردستان، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ستایشی رۆڵی سەرۆك بارزانی كردووە، بە تایبەتی لە شەڕی دژی داعشدا.
عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا رایگەیاندووە كە سەرۆك ماكرۆن پێشوازییەكی گەرمی لە شاندی هەرێمی كوردستان كردووە و لە دەستپێكی وتەكانیدا گوتوویەتی فەرەنسا بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگە كە لە شەڕی داعشدا بە رێبەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی رۆڵێكی بەرچاوی لە تێكشكاندنی داعشدا گێڕا و فەرەنساش ئەمە هەرگیز لە یاد ناكات.
دوێنێ شەممە شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەرەنسای كرد و لە كۆشكی ئیلیزێ لە لایەن ئیمانوێڵ ماكرۆنەوە پێشوازی لێكران.
دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەرۆكی فەرەنسا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات كردەوە.