وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی جوله‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌رمیان هۆشداری ده‌دات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له زاری به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندن و هۆشيارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ل حه‌شدی شه‌عبی هه‌بێت و دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان پێشێلی هه‌موو رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته جولهكانیان بوه‌ستێنن.
وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە رێککەوتنیان لەگەڵ حەشد هەبێت بۆ جووڵە پێکردنی هێزەکانیان لە سنووری گەرمیان ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندوه”كه به‌لای ئێمه ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركراون له‌و كاته‌ی دانوستاندن و لێكتێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه یان بڕوابوون به‌وه‌ی ده‌بێت به‌دانوستاندن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته له‌و كاته‌وه جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كان رابگیرێت.
له‌و باره‌وه (عه‌مید هەڵگورد حیکمەت) به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندن و هۆشيارى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، رایدهگهێنێت” جووڵەی میلیشیاکانی حەشد دژی ئاگربەستەكەی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکانە و مەترسیداریشە، به‌لای ئێمه ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركراون له‌و كاته‌ی دانوستاندن و لێكتێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه یان بڕوابوون به‌وه‌ی ده‌بێت به‌دانوستاندن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته له‌و كاته‌وه جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كان رابگیرێت و پابه‌ند بن به ئاگربه‌سته‌وه هه‌روه‌ك دیاره پابه‌ندبوونێك بهئاگربهستهكهوه هه‌یه، هه‌روه‌ها چوڵهپێكردنی هێزه‌كانیش له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رنه‌چێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” چه‌ند رۆژیكه هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی و میللیشیاكانی سه‌ر به ئێران هاتوونه‌ته نزیك بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی و ده‌یانه‌وێ ئه‌و بازگه‌یه راده‌ستیان بكرێت و هه‌ڕه‌شه‌ش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیسی ئه‌و سنوره ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بارودۆخه هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕێی سه‌خت هه‌یه.