كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ سێ شه‌ممه كۆببێته‌وه و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێبكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) سبه‌ینێ سێ شه‌ممه 5/12/2017 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به ئاماده‌بوونی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازبكه‌ن، تێیدا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ بخرێنه به‌رباس و گفتوگۆوه.
ئه‌وه‌ی زانراوه كۆبونه‌وه له كاتژمێر 11ی سه‌ر له به‌یانی ده‌بێت له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و تێیدا ههرهیكه له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و شاره‌وانی راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و باس له كێشه و ئاریشه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و (قوباد تاڵەبانی) جێگری به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌مه له كاتێكدایه له چەند رۆژی رابردوو سەردانی فەڕەنسایان کردبوو و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، (ئیمانیۆل ماکرۆن) کۆبوونەوە.