پێكهاته‌یه‌كی سرووشتی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو ناهێلێت له‌ خانمان

زۆرینەمان لەگەڵ چوون بە تەمەندا لە هەندێ شوێنی رووخسارمان چرچی و لۆچی ده‌رده‌كه‌وێت و به‌شێوه‌یه‌كی نارێك ده‌م و چاومان به‌دیار ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چرچ و لۆچیه‌ نه‌هێڵدرێت پێكهاته‌یه‌ك ده‌توانێت رووخسارێكی جوان و ناسكت پێ ببه‌خشیت.

چرچ و لۆچی و ناریكی ده‌م و چاو زیارت له‌و شوێنانه‌ دەرئەکەوێت کە جووڵەی زۆر پێ ئەکرێت وەک تەنیشت چاوەکان و تەنیشت لێوەکانمان و گەردنمان کە جوانی رووخسارمان ئەشێوێنێ بۆ خۆ بە دوور گرتن لە بەکار‌هێنانی ماددەی کیمیاوی واباشترە پشت بە ماددە سرووشتیەکان ببەستین ، بەم پێکهاتەیە ئەتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.

پێکهاتەکان كه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێن و به‌كارده‌هێندرێن:-
١ زەردێنەی هێلکە
١ کەووچکی بچووک زەیتی زەیتوون
١ کەووچکی چێشت ئاوی لیمۆ

چۆنیه‌تی ئامادەکردن و بەکار‌هێنانی به‌م شێوه‌یه‌:
هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ ئەکرێت بە جوانی ، پاشان ئەو شوێنانەی کە مەبەستە بە فڵچە ئەم پێکهاتەیەی لێ ئەدرێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بە جێ ی بهێڵە ، پاشان رووخسار جوان بە ئاوی گەرم بشۆ ، رۆژانە ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە و ئەنجامەکەی ببینە ئه‌وكات بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ چه‌نده‌ به‌سوود و گرنگه‌ بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌.

Back to top button