ئهو خواردنانه چین كه پێویسته بخۆرین بۆ ئهوهی چاوی مرۆڤ سهلامهت بن.؟
چاو یهكێكه له ئهندامه ههستیارهكانی لهشی مرۆڤ و تایبهتمهندی خۆی ههیه و پێویسته ههمیشه پارێزراو بێت و پێویسته ئهو خۆراك و خواردنانه بخۆین كه پێویست و گرنگن بۆ چاو.
بهپێی ئهو ههواڵهی كه له ماڵپهڕی تەندروستی “بۆڵد سكای” هاتووە ئەو خۆراكانەی خوارەوە پێویسته میوانی رۆژانەی خوانەكەت بن بۆ ئەوەی لە كێشەكانی سوورهەڵگەڕان و خوران و وشكهەڵگەڕانی چاوەكانت بەدوور بێت.
ئهو خۆراكانهش بریتین له:-
- -كیوی، بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندە و یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و رارایی و كەمكردنەوەی ماندوویی چاوەكان و باشتركردنی توانای بینین دەدات.
- -پرتەقال، میوەیەكی پرە لە ڤیتامین سی و توانای بینین بەهێز دەكات و لە لاوازبوونی بەتێپەڕبوونی تەمەن دەیپارێزی.
- -شەربەتی گێزەر، بە ڤیتامین ئەی دەوڵەمەندە و باشترین شتە بۆ بەهێزبوونی توانای بینینی چاوەكان.
- -كوركم، بە ڤیتامینەكانی ئەی و بی و ئی و دژەئۆكسێنەرەكان دەوڵەمەندە كە لە لێڵبوونی هاوێنەی چاو دەتپارێزێ.
- -تەماتە، بە ڤیتامین سی دەوڵەمەندە و بۆ تەندروستی چاو سوودی هەیە.
- -زەیتی زەیتوون، ڤیتامین و دژەئۆكسێنەری تیادایە و توانای بینین بەهێز دەكات.
- -ئەڤۆگادۆ، پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەكات و توانای بینین بەهێز دەكات.
- -چەرەزات، وەك بادام و بوندق و فولسوودانی بەتایبەتی كە ڤیتامین ئیان تیادایە بۆ تەندروستی چاو سوودی زۆریان هەیە.