به‌ وێنه‌…میسی بۆ جاری دووه‌م ده‌شكێندرێ

په‌یكه‌ری میسی له‌ ناوه‌ڕاستی بۆینس ئایرس شكێندرا بۆ جاری دووه‌م له‌ پاش درووستكردنی.

بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ 4/12/2017 لە بۆینس ئایرسی ئەرجەنتین لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە پەیكەری لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی شكێندرا”.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەری (تی وای سپۆرتس)ــی وەرزشی بڵاوبۆتەوە ، پەیكەرەكەی مێسی شكێنراوە و كەوتۆتە سەر زەوی، ئەمە بێ ئەوەی ناسنامەی ئەو كەسانە دیاربێت كە ئەم كارەیان كردووە، تا ئێستاش بكه‌رانی ئه‌و كاره‌ دیار نیه‌.

پەیكەری مێسی بۆ جاری دووەمە دەشكێنرێت ، دوای ئەوەی لە حوزەیرانی ساڵی رابردووش لەلایەن چەند كەسێكی تێكدەرەوە پەیكەرەكە شكێنرا”.

Back to top button