دواجار یه‌كێتی نه‌یتوانی رێگری بكات له بوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به پارێزگاری سلێمانی

سه‌ره‌ڕای كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م بوونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به پارێزگاری سلێمانی له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه دواجار ئه‌مڕۆ ناوبراو بوو به‌پ ارێزگاری سلێمانی و پۆسته‌كه‌ی به فه‌رمی وه‌رگت.
ئەمڕۆ دوو شەممە 4/12/2017 (د.هەڤاڵ ئەبوبەكر) كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی ، بە فەرمی لە كۆنگڕەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا دەستبەكاربوونی خۆی ڕاگەیاند و داوای پشتیوانی لە خەڵك و حكومەت كرد.
پارێزگاری نوێی سلێمانی، لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا گوتی.” كاری لە پێسینەمان چارەسەركردنی كێشە هەنوكەییەكانی شاری سلێمانیە كە بریتیە لە قەیرانی كارەبا و دابینكردنی سوتەمەنی.
ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی خسته ڕوو”كه لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەتدا، بەڵێنی هاوكاری تەواویان داوە بۆ پشتیوانی كردن و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان بۆیان و سبەینێیش لە بەردەم سەرۆكی حكومەتدا سوێندی یاسایی دەخورێت.
وتیشی: ئێمە داوای پشتیوانی لە هەموو لایەك دەكەین و بڕیاری سلێمانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمدایە لە هەموو پرسەكاندا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر له كاتێكدایه كه یه‌كێتی له پێشتر چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه كه لێناگه‌رین هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر ببێته پارێزگاری سلیمانی به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوبراو كۆنه به‌عسیه و پیاوێكی ناوزڕاوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌بوونه رێگر و نه‌یانتوانی ئه‌وه پۆسته لای یه‌كێتی بهێڵدرێته‌وه،بۆیه سه‌ر ئه‌نجام به بڕیاری حكومه‌تی هه‌ریم هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر بوو به پارێزگاری فه‌رمی سلێمانی.