باڵیۆزخانەیەکی ئێران سوتا

 
لە میانەی شەڕی نێوان چەکدارانی سەرۆکی پێشوی یەمەن و میلیشیا حوسیەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن، باڵیۆزخانەی ئێران موشەکێکی ئاڕاستە کراو بەو هۆیەشەوە بینای باڵیۆزخانەکە سووتا.
 
تا ئێستا نەزانراوە موشەکەکە لە لایەن کێوە ئاڕاستەی باڵیۆزخانەکەی ئێران کراوە بەڵام گومان لەوە دەکرێت لە لایەن پارتی کۆنگرەی نیشتمانی صاڵحەوە ئەو کارە کرابێت.
 
وێڕای سوتانی بارەگای باڵۆزخانەکە بەڵام نەزانراوە هیچ دیبۆماتکارێکی ئێرانی بۆتە قوربانی یان نا.
Back to top button