ڤیدیۆی كوژرانی عه‌لی عه‌بدولڵا ساڵح بڵاو كرایه‌وه
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی یه‌مه‌ن كوژرانی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، عه‌لی عه‌بدولڵا ساڵحی پشت‌راست كرده‌وه حوسیه‌كانی سه‌ر به ئێرانیش ڤیدیۆی كوشتنی ناوبراویان بڵاو كرده‌وه”.
ئێستگه‌ی رادیۆی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی یه‌مه‌ن، كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌نی راگه‌یاندوو، ڤیدیۆكه‌ش له‌لایان میدیاكانی ئێران به فره‌وانی بڵاو كرایه‌وه، کوژرانی سەرۆکی پێشووی یەمەن دوای ئەوە دێت، کە هەر ئەمڕۆ حوسییەکان ماڵەکەیان لە ناوەڕاستی سەنعا تەقاندەوە، بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەری زامدار کراوە، بەڵام دیار نییە بەهۆی ئەو برینەوە گیانی لەدەستداوە یان نا.
ئەمڕۆ شەش رۆژ بەسەر شەڕێکی سەخت لەنێوان چەکدارانی حوسی و لایەنگرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح تێپەڕی، کە پێشتر هاوپەیمانی یەکدی بوون و ماوەی سێ ساڵە بەیەکەوە شەڕ لەدژی هاوپەیمانیی سەربازیی دژی حوسییەکان دەکەن، کە سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات.