نوێنه‌ری حكومه‌ت له فه‌ره‌نسا: ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمیان نه‌كردووه

جارێكی تر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌شداربووه له شاندی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌لێـ”له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم نه‌كراوه‌و ته‌نها سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ریزگرتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق به‌رز نرخاندووه كه دادگاكه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه”.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نساو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/12/2017 هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به كه‌ناڵی سۆمه‌ریه نیوز راگه‌یاندووه” پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم، له كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانی باس نه‌كراوه، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بووه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌رباره‌ی رێزگرتن له بڕیاری دادگای فیدراڵی به‌رز نرخاندووه كه ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كاته‌وه، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌یشی بۆ مافه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق و ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌ربڕیوه”.
شایانی باسه دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ ئیمانویل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام درا، له كۆنگره‌كه‌دا، سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا داوا له حكومه‌تی عێراق كرد بڕگه به بڕگه به‌نده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت به ماده‌ی 140یشه‌وه”.