گۆڕان: ئه‌وه‌ی عه‌بادی به‌كوردی كردووه سه‌دام به‌و زۆرداریه‌ی به‌كوردی نه‌كردووه
گۆڕان له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی عێراق و عه‌بادی رایدهگهێنێت، ئه‌وه‌ی عه‌بادی به كوردستان ده‌كات سه‌دام به‌و زۆرداریه‌ی به‌كوردی نه‌كردووه، ده‌شلێـ”حكوومه‌تى عێراق له بودجه‌ى 2018، بڕى 1.8 ترلیۆن دینارى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستانى بڕیوه. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى كردوویه‌تى، حكوومه‌ته‌كه‌ى “سه‌دام حسێن” به‌رامبه‌ر كورد، نه‌یكردووه و ده‌شلێـ”ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به داتاكانى وه‌زاره‌تى دارایی گه‌یشتووه‌ته 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ش 3.7 ترلیۆن دینار له بودجه‌ى 2017 ته‌رخان كرا، به‌ڵام له بودجه‌ى 2018 نزیكه‌ى 1.8 ترلیۆن دینارى له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڕدراوه”.
په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌ره‌له‌مانی عێراق مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌شلێـ”كه پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمى كوردستان 2 ترلیۆن دینارى له چاو بودجه‌ى 2017 كه‌متره و ده‌شلێـ”سه‌ردام حسێن، سه‌رۆكى ڕ‌ژێمى به‌عس، هه‌رچه‌نده له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو ئابلووقهى خستبووه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ده‌ستى بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه و ده‌رمان نه‌برد، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى، به‌شه‌خۆراك و به‌شه ده‌رمانى نه‌خۆشخانه‌كان و پشكى جوووتیارانى له بودجه به بڕى یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێم به‌بێ جیاوازى هاووڵاتى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتیشی” كه كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له 17%ه‌وه بۆ 12.67%، به فشارى ده‌ره‌كى بووه. به بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌و لایه‌نه دیاری بكات كه فشاری خستووه‌ته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ.