ئێمە ڕازین بگەڕێینەوە دۆخی پێش ۲٠٠۳ ! بەمەرجێك

بهمن کاک عبداللە
 
زۆر جار پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم گوێمان لە سیاسی و سەرکردەو دەسەڵات دارانی شیعەی عێراق بوە و دەبێت ، کەدەڵێن دەبێت کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ سنوری ۲٠٠۳ و دۆخی حوکم ڕانی و دەسەڵاتی ئەو کاتەی کە بەعس حوکمی لە عێراق دا دەکرد ، وەك ئەوەی وابێت خێریان بەکورد کردبێت و کورد لە ووڵاتێکی ترەوە هاتبێتە سەر خاکی عەرەب و بەبێ شەڕ و قوربانی دان بەسواری تەیارە هێنرابن .
 
ئێمەی کورد ڕازین بەهەڵوەشاندنەوەی ڕیفرادۆم و گەڕانەوە بۆ ئەو دۆخەی ساڵی ۲٠٠۳ و ئەوەی کە ئەوان داوای دەکەن ، بەڵام بەمەرجێك سەرکردەکانی شیعەش بگەڕێنەوە بۆ پێش ساڵی ۲٠٠۳ بۆ ئەوکاتەی کە هەندێکیان لە ئوتیلەکانی لندن حەرەسی مەسعەدی ئوتیل و هەندێکی تریان کەپارەی نەخۆشی نەفسیان لە سۆسیال وەردەگرت ، یان ئەوانەیان لە چێشتخانەکان خەریکی قاپ شۆردن و شۆربا فرۆشتن بوون ، ئەوانی تریشیان بگەڕێنەوە بۆ تاران و دیمەشق خەریکی تەزبیح فرۆشی بن ، قەینا قەرزی دوکاندارەکانی شەقڵاوەو دوکان و هەولیر سلێمانیان لێ وەرناگرینەوە .
 
ئەوەی پیویستە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش ۲٠٠۳ ، ئەوانەن کەلە قاپ شۆردن و کریکاری ئوتیل و تەزبیح فرۆشیەوە ، بەبێ قوربانی دان لەسەر پشتی کورد گەیشتنەسەر پۆست و کورسی ، نەك کورد کە لە ساڵی ۱۹٠۷ ەوە ، لەم ووڵاتە شۆڕش و ڕاپەڕین دەکاو خوێن دەبەخشێت بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی ، بەڵام داخ و داد لەدەست خۆفرۆش و جاشەکانی کورد کەوایانکرد ئەو پێ پەتیانە ئاوا دەم درێژبن .
 
Back to top button