ئەمریكا بڕی یەك ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری داوەتە ئێران

خواكوڕك
ئاژانسەكانی جیهانی بڵاویان كردۆتەوە پێش رزگار بوونی چوار زیندانەكەی ئەمریكا لە لایان ئێرانەوە، حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند لە ساڵی 2016 بڕی یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری رەوانەی ئێران کردووە.
 
ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێران ئاشكرای كردووە، بەشی یەکەمی ئەو پارەیە کە بڕەکەی 400 ملیۆن دۆلار بووە، هاوکات بوو لەگەڵ ئازادکردنی چوار زیندانی ئەمریکی، ئاماژە بەوەشکراوە کە بڕی یەک ملیار و 300ملیۆن دۆلاری دیکە بە دووجار و بەشێوەی قیست دراوەتە ئێران.
 
رۆب رۆنیان، گوتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: گەمارۆی نێودەوڵەتی و ئەمریکا رێگربوون لەوەی سیستەمی بانکی ئێران بە سیستەمی بانکی جیهانی نەبەستێرێتەوە، بۆیە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی نەخت بووە.
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چۆنییەتی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی خستەڕوو و رایگەیاند، ناردنی 1ملیار و 700ملیۆن دۆلار، لە ئەنجامی چارەسەرکردنی ناکۆکی 37 ساڵەی نێوان ئەمریکا و ئێران بووە.  بڕی 1ملیار و 300 ملیۆن دۆلار لە بڕە پارەیە سوودی ئەو بڕە پارەیەی ئێران بووە کە لە ساڵی 1970ـەوە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا.
Back to top button