عەتا سەراوی: مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی شتێك نەما نەیكەن بۆ دەستبەسەراگرتنی میراتی مام جەلال

 

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لەوتارێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدانی گوندی تەپەكوڕە لەسەر دەستی ئەنسارولئیسلام لەساڵی ٢٠٠٢دا نوسیوویەتی و دەڵێت:”دوای ئەوەی لە ٢٠١٢/١٢/١٨، بەرێز مام جەلال نەخۆش كەوت، تا رۆژی وەفاتی ٢٠١٧/١٠/٣، بینیمان مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەم حیزبە چۆن بون بە خۆرەو بێ‌ شەرمانە شتێك نەما نەیكەن بۆ دەست بەسەراگرتنی میراتی مام جەلال و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان”.
هەروەها عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكیتی نوسیوشیەتی”لەو ٥ ساڵەی دوای نەخۆشكەوتن و وەفاتی مامی گەورەمان، ‌هەر لە جێگرەكانی تا مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی كەوتینە دو بەرەی جیاوازی دژ بەیەك و سەرمان كرد بە كۆشی دۆست و دوژمندا، بۆ شكاندنی یەكتری و زۆرجار دوژمنەكانمان بە ناوبژیوان قبوڵ دەكرد. یان سازش و رێكەوتنی ژێر بەژێر گرۆپێك دژی گروپێكی تر لەگەڵ ناحەزو دوژمنی پێشوترمان هەتا ئێران و پارتی و لایەك لەگەڵ پارتی رێكدەكەوتن و دژی لاكەی تر، لایەكی تریش لەگەڵ گۆران تا بەم دەردەی ئەمرۆ گەیشتین”.
لەبەشێكیتری وتارەكەیدا لە هەژماری تایەیبەتی لە تۆری كۆمەلایەتی فیسبووك دەشڵێت :”گرۆپێك لە دەرەوەی یەكێتی كە دكتۆر بەرهەم سەركردایەتی دەكات، هاوپەیمانیەكی راگەیاندوە و هەندێ‌ لە هەڤاڵانمان لە نێو یەكێتی ئەو بە خەلیفەی مام جەلال دەزانن و گروپێكی تر لەگەڵ كاك كۆسرەت تەحالف دەكات و مەكتەب سیاسی هەڵدەوەشێنێتەوەو گرۆپێكی ترمان دان بە كەسیاندا نانێن”.

Back to top button