حزبەكەی “ئەردۆگان” درزی تێكەوت
ناكۆكییەكانی ناو پارتی دادوگەشەپێدانی توركیا”ئاكەپە” پەرەدەسەنێت، چاوەڕوانیش دەكرێت لەھەناوی ئەو پارتەوە پارتێكی نوێ رابگەیەندرێت.
میدیاكانی توركیا ئاشكرایانكرد، لەناوپارتی دادوگەشەپێداندا بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆنی سەریھەڵداوە كەرەخنەی توندیان لەسیاسەتەكانی ئەردۆغان ھەیە، بەھۆی قوڵبوونەوەی ناكۆییەكانیشەوە،ئەو بەرەیە ئامادەكاری بۆ دروستكردنی پارتێكی نوێ دەكات.
ئاماژەیان بەوەشكردوە، ھەریەك لە”عەبدوڵا گیول” سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا و “ئەحمەد داود ئۆغڵو” سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە و “قادر تۆپ باش” و “عەلی باباجان” سەركردایەتی ئەو بەرەیە دەكەن و چەندجارێكیش بۆ ئەو مەبەستە لەئەستەنبوڵ چاویان بەیەك كەوتووە.
ئەوەش ئاشكرابووە، عەبدوڵا گیول بەمەبەستی بەدەستھێنانی پشتیوانی بۆ ئەو پارتە نوێیەی دروستی دەكات، چاوی بە ژمارەیەك لەسەرۆك ھۆزە كوردەكان كەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەردۆغان خۆی لەپارتی نەتەوەپەرستی توركیا مەھەپە نزیك كردۆتەوە بۆ ئەوەی یەكبگرن.